ناپلیۆن دوای دوو سەدە؛ بۆچی هیگڵ چەپڵەی بۆ لێدا؟

ناپلیۆن دوای دوو سەدە؛ بۆچی هیگڵ چەپڵەی بۆ لێدا؟

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع فەرەنسا لەم ساڵدا، یادی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵ بەسەر مردنی ئیمپراتۆرە داگیرکەرە بەناوبانگەکەی: ناپلیۆن پۆناپارت، دەکاتەوە. ئاشکرایە ناپلیۆن وەک ئیمپراتۆر، حوکمی فەرەنسای کرد، تا ئەو کاتەی لە ساڵی 1815 و لە جەنگی بەناوبانگی “واترلۆ” شکستیهێنا. پاشان خانەوادەی ناپلیۆن لە گۆڕەپانەکەدا دیارنەمان و چیتر حوکمی فەرەنسایان نەکرد، […]

ڕاولز؛ لێکبوردن، دادپەرەری و بێلایەنی

ڕاولز؛ لێکبوردن، دادپەرەری و بێلایەنی

(لە: تیورەی دادپەورەری، بەرهەمی راۆلز) و. ڕێبین هەردی جان ڕاوڵز بۆ بیرکردنەوە لە لێکبوردن لەو تیورابە دوور دەکەوێتەوە کە لەسەر بنەمای سودمەندی لێکبوردن دامەزراوون، وەک تیوەری جۆن ستیوارت میل یان ئەو تیورانەی تەنیا بەرژەوەندیەکانی دەوڵەی دەکەنە پێوەر. ئامانجی یەکەمی گریمانکەی راوڵز ئەوەیە سازشکردن لە بنەماکانی دادپەورەری کە لەسەر بناغەی دۆخی سەرەتایی (مرۆڤ) دامەزراوە کە هاوشێوەیە […]

ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە (ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی ١٧٨٩، مادەکانی ١٠،١١. ١٧٣٩، مادە ٧، ١٩٤٨، مادەکانی ١٨ و ١٩) و. ڕێبین هەردی لە نیسانی ١٧٩٣دا بەڕێز ڕۆم هەواڵدەری کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی (ئەنجومەن) خاڵە ڕەخنەهەڵگرەکانی ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی دەژمێرێت و دەڵێت: “زۆرتر ناوی ئازادی مەزهەب وەک نەهێشتنی سەرکوتکردن […]

یاداشتەکانی هاوسەرەکەی دۆستۆیڤسکی

یاداشتەکانی هاوسەرەکەی دۆستۆیڤسکی

هاوسەرەکەی دۆستۆیڤسکی ئەوەی هەیەتی و ئەوەی لەسەریەتی، پێشکەشی خوێنەری دەکات یاداشتەکانی لایەنێکی دیکەی خاوەنی تاوان و سزا ئاشکرا دەکات نووسینی: ڕەشا ئەحمەد وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند ئەم کتێبە: “یاداشتەکانی هاوسەرەکەی دۆستۆیڤسکی” لایەنێکی دیکەی ئەدیبە بەناوبانگەکەی ڕوسیا دەردەخات؛ کە یەکێکە لە گرنگترین ئەو نوسەرانەی، زۆرترین کاریگەریی لەسەر ئەدەبی مرۆڤایەتی هەبووە. ئەم کتێبە تازەکی لەلایەن “المرکز […]

جۆن لۆک؛ مافەکانی کەنیسەکان

جۆن لۆک؛ مافەکانی کەنیسەکان

و. ڕێبین هەردی (لە: نامەیەک لەبارەی لێکبوردنەوە، بەرهەمی لۆک) لۆک پاش دیاریکردنی سنوری دەستێوەردانی حوکمڕان، تاوتوێی ئەو ئامرازانە دەکات کە کەنیسەکانیش وەک حوکمڕانان دەتوانن بە گونجان لەگەڵ ئەو ئامانجانەدا کە لەپیانویدا درووست بوون، لەبەردەستیاندا بێت. کەنیسە ئەنجومەنێکی ئیرادیە، پێكهاتووە لەو مرۆڤانەی کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو شتانەی بە ئەرکی خۆیانی دەزانن و بۆ ڕزگاری ڕۆحی خۆیان، […]

سپینۆزا؛ ئازادیی بیرکردنەوە، ئازادیی دەربڕین

سپینۆزا؛ ئازادیی بیرکردنەوە، ئازادیی دەربڕین

(لە وتارێکی مەزهەبی- سیاسی، بەرهەمی سپینۆزا) ئەگەرچی سپینۆزا هەرگیز لێکبوردنی بەو چەمکە بەکارنەهێنا کە دەبوو بەکاری بهێنێت، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە دەکرێت ئازادی بیرکردنەوە قەبوڵ بکرێت نەک تەنیا لەبەرئەوەی هیچ زیانێکی بۆ ئاشتی لە وڵاتدا نیە، بەڵکو جگە لەمە بۆ ئەم ئاشتیە پێویستیشە. ڕەسانەیەتی سپینۆزا لەوەدایە دەریدەخات جیاوازی بیروڕاکان، دەرئەنجامی سیستەمی زەروری هەست و […]

پاشکەوتنی ڕوخسار و ناوەرۆک لە شیعری نوێدا

پاشکەوتنی ڕوخسار و ناوەرۆک لە شیعری نوێدا

دیدار لەگەڵ ئەدۆنیس و. لە عەرەبییەوە: پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر دانا ئەحمەد مستەفا لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر شعری نوێی عەرەبیدا هاتن، هێشتا زۆربەی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەو شیعرەوە بواری مشتومڕن، لە هەموو ساتێکدا بابەتە بنەرەتییەکانی ئەم شعرە باس دەکرێ. چونکە ئەوانەی سەرەتا ئاڵای ئەو مەسەلەیەیان هەڵگرتبوو، سووربوون لە پارێزی بەرگریکردن لە خۆیان بەوەی کە ئەوان […]

خۆشەویستی لە ئاوێنەی گەورەکاندا

خۆشەویستی لە ئاوێنەی گەورەکاندا

شکسپیر، بلزاک، سەتەندال، هیگۆ، تاگور، فرۆید نووسینی: هاشم ساڵح و. لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع ئایا دەکرێت جەژنی خۆشەویستی (ڤالانتاین) تێپەڕێت، بەبێ ئەوەی یادی نەکەینەوە؟ بەڵام ئەو شتەی لەم ڕۆژەدا بێزارم دەکات، ئەوەیە ئەوان بۆ یادکردنەوەی ئەم جەژنە، رۆژی 14 شوبات-یان دەستنیشان کردووە. نازانم بۆ ئەم ڕۆژەیان داناوە؟ دەبوایە ڕۆژی 14 ئازار یان 14 نیسان […]

ڕابۆ سن-ئاتین؛ ئازادی لەبەرامبەر لێکبوردندا

ڕابۆ سن-ئاتین؛ ئازادی لەبەرامبەر لێکبوردندا

و. ڕێبین هەردی (لە کۆمەڵە بەرهەمەکانی ڕابو سن-ئاتین) ئازادی لە بواری دیندا دەرئەنجامی بینای مێژووی چەمکی لێکبوردنە کە بە شێوەیەکی ناکۆک ئامێز، شتێکی بە ئازادی داوە کە لە لێکبوردنەوە وەرگیراوە: چونکە لێکبوردن لەگەڵ جۆرێک لۆتف و گەورەییدا هاوشێوە بوو کە مرۆڤ لەبەرامبەر کەسانی دیدا بەکاری دێنێت، بەڵام هەموو ساتێک دەتوانێت لێی پاشگەز بێتەوە. لێکبوردن بۆخۆی […]

توندوتیژیی پیرۆز؛ لە پەراوێزی سەردانەکەی پاپادا بۆ عێراق

توندوتیژیی پیرۆز؛ لە پەراوێزی سەردانەکەی پاپادا بۆ عێراق

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، لەسەر خاکی فڕۆکەخانەکە، بە خەندەیەکی ڕاستەقینەوە، پێشوازی لە پاپا کرد. هەروەها دواتر سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، بە هەمان شێوە، لە کۆشکی کۆماری پێشوای لێکرد. یەکەم وتەی پاپا ئەمەی خوارەوە بوو: توندوتیژی بەسە! پەڕگیری بەسە! دەمارگیری بەسە! ئەمە ئەو وشانەیە […]

رۆسۆ ؛ ڕێبازی مرۆڤ، ڕێبازی هاوڵاتی، ڕێبازی مەدەنی

رۆسۆ ؛ ڕێبازی مرۆڤ، ڕێبازی هاوڵاتی، ڕێبازی مەدەنی

(لە پەیمانی کۆمەڵایەتیەوە، بەرهەمی ڕۆسۆ) و. ڕێبین هەردی   هەندێک لە تیورە دێرینەکانی لێکبوردن بەهۆی ئەوەوە کە هیچ کەس ناتوانێت دڵنیا بێت لەوەی بڕواکانی خۆی هەقیقەتە، پێشنیاری لێبوردن بەرامبەر بیروڕای ئەوانی دی و ئازادهێشتنیان بۆ هەلبژاردنی ڕێبازی خۆیان دەکەن. چونکە کاتێک هیچ هەقیقەتێکی بێگومان بوونی نەبێت، هیچ ڕەهایەک نیە بۆ ئەوەی بەسەر خەڵکیدا بیسەپێنیت. ڕۆسۆ […]

میل؛ ستەمکاری زۆرینە

میل؛ ستەمکاری زۆرینە

(لە: لەبارەی ئازادیەوە، بەرهەمی میل) کتێبی لەبارەی ئازادیەوە هەم لە ستایش و هەم لە ڕەخنەگرتنی ئازادیدایە. دیموکراسی وەک حکومەتی خەڵکی بە دەربڕینی جۆن ستیوارت میل، دەتوانێت “ستەمکاری زۆرینە”بەرهەم بهێنێت: کاتێک گەلێک بە زۆرینە دەبێتە خاوەن دەسەڵات لەبەرامبەر کەمایەتیدا، دژی خراپ بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتە ئامادە نیە. جۆن ستیوارت میل دوابەدوای بنژامین کۆنستان و تۆکڤیل “ئەم سەرکوتکردنە […]

ئەدەب بە کەڵکی چی دێت؟

ئەدەب بە کەڵکی چی دێت؟

تزڤێتان تۆدۆرۆڤ لە ئینگلیزییەوە: زاموا محەمەد بۆ ئەوانەی کە سەروکاریان لەگەڵ ڕەخنە و تیۆریی ئەدەبدا هەیە، تۆدۆرۆڤ ناوێکە پێویست بە هیچ ناساندنێک ناکات. کتێبەکانی ئەو، لە نمونەی “ئەدەبی فەنتاستیک: دیدگایەکی بونیادی بۆ ژانرێکی ئەدەبی”، “پۆیەتیکای پەخشان” و “میخائیل باختین: بنەڕەتی دیالۆگی”، وایان کردووە بوارەکانی ڕەخنە و تیۆری ئەدەبی و پۆیەتیکا، چ لە نیوەی دووەمی سەدەی […]

سلفادۆر دالی و ستیڤان زیڤایچ؛ خۆشەویستی و داهێنانی سەرشێتانەی بلیمەتیانە

سلفادۆر دالی و ستیڤان زیڤایچ؛ خۆشەویستی و داهێنانی سەرشێتانەی بلیمەتیانە

چیرۆکە بەناوبانگەکانی خۆشەویستی لە مێژووی ئەدەبی ئەوروپیدا نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورمان وریا قانع لە مێژووی ئەورپیدا، چەندین چیرۆکی خۆشەویستی بەناوباگ هەیە، لەوانە چیرۆکی “ئەبیلار و هیلۆیز”، “دانتی و بیاتریس”، بێگومان “ڕۆمیۆ و ژۆلێت”یش…هتد. بەڵام لای ئێمەی عەرەب، کۆمەڵێ چیرۆکمان هەیە کە لە جوانیدا، هیچی لەوەی ئەوروپییەکان کەمتر نییە، ئەمە ئەگەر زیاتر نەبێت. […]

بیل؛ هەر مانایەکی زمانەوانی کەهەڵگری ناچارکردن بە ئەنجامدانی تاوان بێت، هەڵەیە

بیل؛ هەر مانایەکی زمانەوانی کەهەڵگری ناچارکردن بە ئەنجامدانی تاوان بێت، هەڵەیە

(لە کتێبی لەبارەی لێکبوردنەوە، بەرهەمی بیل) و. ڕێبین هەردی کتێبی تەفسیری فەلسەفی بەرهەمی پییر بیل (کە دواتر بەناونیشانی لەبارەی لێکبوردنەوە چاپی تازە کرایەوە)، ساڵێک پاش هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی نانت و مەرگی براکەی پستۆر ژاکۆب بیل، بڵاوکرایەوە.بیل لەم کتێبەدا بابەتی لێکبوردنی کەمتر لەبەرچاوە تا نەریتی تیۆلۆجیانەی کە گوایە بناغەی سەرکوتکردنە لە ڕووی مێژوویی و مەزهەبیەوە. بیل بە […]

ڤۆڵتێر؛ لێکبوردن لە بەرامبەر دەمارگیریدا

ڤۆڵتێر؛ لێکبوردن لە بەرامبەر دەمارگیریدا

(لە ئەنسکلۆپیدیای فەلسەفی، بەرهەمی ڤۆڵتێر، وتاری لێکبوردن) و. ڕێبین هەردی خەباتی ڤۆڵتێر دژی دەمارگیری دەرئەنجامی ڕوداووە دادگایەکانی ساڵانی ٧٠-١٧٦٠ (کالاس[1]، سیرۆن[2] و یا بەتایبەتی رودای دولاباری سوارچاک[3])ە. گەرچی هەموو بیرکردنەوەی ڤۆڵتێر لە ساڵی ١٧٦٢دا ڕوو لە لێکبوردن دەکات، بەڵام وتارێک لەبارەی لێکبوردنەوە ١٧٦٣ بەرنامەیەکی درێژخایەنە بۆ وروژاندنی ڕای گشتی بە قازانجی دژایەتی دەمارگیری. ڕووداوەکانی کالاس […]

گوانتانامۆی قوتابخانەکانی سوریا؛ یادگارییەکانی خوێندن و توندوتیژی

گوانتانامۆی قوتابخانەکانی سوریا؛ یادگارییەکانی خوێندن و توندوتیژی

دەوترێت یادگارییەکانی منداڵی، بەدرێژایی ژیان کاریگەریی لەسەر مرۆڤ دەبێت. ژیانی کۆمەڵایەتی منداڵ، زرۆجار لە کاتی ڕۆشتنی بۆ داینگە و پاشان بۆ قوتابخانە دەستپێدەکات. وەلێ بڵێین چی، کاتێک قوتابخانە، بۆ منداڵ، دەبێت بە شێوەیەک لە شێوەکانی ئەشکەنجە، منداڵێک نازانێت بۆچی سزا دەدرێت و ناتوانێت لە ترس تێبگات؟ لێرەوە ئەو منداڵە گەورە دەبێت و پێیوایە خوێندن و […]

لۆک؛ مافەکانی فەرمانڕەواکان

لۆک؛ مافەکانی فەرمانڕەواکان

(لە نامەیەک لەبارەی لێکبوردنەوە، بەرهەمی لۆک) و. ڕێبین هەردی لۆک جیاکردنەوەی دەوڵەت لە کەنیسە بە مەرجی لێکبوردنی عەلمای دەزانێت و بڕوای وایە ئەم جیابونەوەیە لەسەر بنەمای ئەرکی هەر یەکێکیان و ئەو ئامانجەی بەدوایەوەن و ئەو ئامرازانەی بەشێوەیەکی ڕەوا بەکاری دێنن، دروست دەبێت. لێرەوە ئەرگۆمێنتی لۆک بە قازانجی لێکبوردن، لە بنەڕەتدا ئەرگۆمێنتێکی سیاسیە. بە بڕوای لۆک […]

دوای 130 ساڵ لە مردنی… گۆڕەکەی ڕامبۆ مشتومڕی لێدەکەوێتەوە

دوای 130 ساڵ لە مردنی… گۆڕەکەی ڕامبۆ مشتومڕی لێدەکەوێتەوە

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند هیچ گومانی تێدانییە، خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت ئەوانەی سەردانی قوتابخانەکانی فەرەنسایان کردووە، دەزانن ئارسەر ڕامبۆ کێیە، شاعیرە “یاخییەکە”. (بێگومان لای ئێمەش، خەڵکانێک هەیە کە ئەم شاعیرە مەزنە دەناسن و ژیان و دیوانەکانی کراوون بە کوردی-وک). ڕامبۆ هەرچەندە زوو مرد، تەمەنی 37 ساڵ بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کۆڵەکەیەک بوو […]

سپینۆزا؛ میتۆدی ڕاستەقینەی تەفسیری دەقەکان

سپینۆزا؛ میتۆدی ڕاستەقینەی تەفسیری دەقەکان

(لە وتارێک لەبارەی مەزهەب و سیاسەتەوە، فەسڵی حەوتەم، بەرهەمی سپینۆزا) و. ڕێبین هەردی زانستی ڕەخنە و تەفسیری کتێبی پیرۆز کە سپینۆا زۆر گۆڕانی بەسەردا هێنا، لە وتوێژەکانی لەبارەی لێکبوردنەوە دەکرێت، پێگەیەکی سەرەکی هەیە. میتۆدی تەفسیری کتێبی پیرۆز. پەیوەندی خوێنەر بە دەقی کتێبەکەوە، بایەخ و ناوەڕۆکە فێرکاریەکەی بەشێوەیەکی یەکسان دیاری دەکات. ڕەخنەی سپینۆزا لە تیۆلجیستەکان و […]

سن ئەگۆستین؛ خۆشبەخت ئەوانەن کە سەرکوت دەکرێن

سن ئەگۆستین؛ خۆشبەخت ئەوانەن کە سەرکوت دەکرێن

(لە نامەیەک بۆ بونیفاس (١٨١٥)،  کتێبی نامەکانی سن ئەهۆستین) و. ڕێبین هەردی سنت ئەگۆستین لەنامەیەکدا بۆ کونت بونیفاس دەنوسێت پەنابردن بۆ هێزی نادینی بۆ گەڕاندنەوەی لادەرانی دین بۆ باوەشی کەنیسە ، بە پاساودار دەزانێت. لێرەوە بە بەوێ دەگات کە لە ڕووی شەرعی و سیاسیەوە پاساو بۆ سەرکوتکردن بهێنێتەوە بە پشت بەستن بە کتێبی پیرۆز. ئەگەرچی […]

باسناژ دۆبۆڤاڵ؛ لادەرانی دین چزووی سودمەندن

باسناژ دۆبۆڤاڵ؛ لادەرانی دین چزووی سودمەندن

(لە: لێکبوردن لە مەزهەبەکان..نوسینی باسناژ دۆبۆڤال) ڕێبین هەردی کتێبەکەی هێنری باسناژ دۆبۆڤاڵ کە لەساڵی ١٦٨٤ی میلادیدا، کەمێک پێش فەرمانی نانت دەرچوو، هەڵگری تاوانبارکردنی توندی ئەخلاقی و سیاسی ڕەفتارەکانی رۆحانیەتی کاسۆلیکیە و بەرگریە لە لادەرانی دین، کە هەڵوێستی پێچەوانەی ئەما، ناکۆکیەکانی هەردوولای توند و ناچاری دەکردن تەفسیر و پێناسی تاززە بۆ دیدی خۆیان بکەن. ئەگەرچی مەسەلەی […]

تاک و مێگەل؛ من و سیستەمی باڵاڕەو

تاک و مێگەل؛ من و سیستەمی باڵاڕەو

ئەحمەد بەرقاوی و. هەڵکەوت عەبدوڵڵا بەلای منەوە، سیستەمی باڵاڕەو و سیاسی، جیهانێکی بابەتیە وا لە من دەکات بەپێی ئەو هەڵسوکەوت بکات، دەسەڵاتێکی بەهێزە لە سەروو هەموانەوە، بێ پرسیارکردن دەربارەی ڕەچەڵەک و بنەچەی، هێزێکی خۆییە پاسەوانیی خۆی دەکات، بە ناخی من دا ڕۆچووەتە خوارەوە و بووەتە بەشێکی لەجیابوونەوە نەهاتووی بونیادی من، ئەمەش سەرچاوەی هوشیاریی مێگەخوازانەی منە. […]

میتافەری قامچی لە نێوان زەردەشت وئەلیزابێت دا

میتافەری قامچی لە نێوان زەردەشت وئەلیزابێت دا

جەنگێک لەسەر سینەی زەردەشت بەکر عەلی ڕەنگە زیدەڕەوی نەبێت گەر بڵێین لەنێو هەموو ئەو ڕستە و ڕشتە وکۆپلە مرواریئاسایانەی نێو کتێبی << زەردەشت ئاوا دووا>>ی فریدریش نیتچەدا ئەم ڕستەیە << کە دەچیت بۆ لای ژنان، قامچییەکەت بیرنەچێت!>> هەموو ناوبانگییەک ولەهەمانکاتدا بەدناوییەکی دابێت بە فریدریش نیتچە. بەڵام بەلای خوێنەرانێکی زۆرەوە ئەوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە ئەم وتەیە […]