گۆڕستانه ئاوییه به‌كۆمه‌ڵه‌كان
نووسینی: سه‌وسه‌ن ئه‌لئه‌بته‌ح وه‌رگێڕانی: باوكی ڕه‌هه‌ند له هه‌رلایه‌كه‌وه سه‌یری ئه‌وروپا بكه‌یت، ده‌بینیت به خه‌ڵكانی بێنه‌وا ده‌وره دراوه، خه‌ڵكانێك هه‌وڵده‌دەن، له ده‌ریاوه، له شاخه‌كانه‌وه، له ناوه‌ڕاستی دارستانه‌كانه‌وه، له لیتوانیاوه بۆ بۆسنه و هه‌نگاریا، له كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئیتالیا و ئیسپانیا، سنور ببه‌زێنن و بگه‌ن به به‌هه‌شتی پیاوه سپییه‌كه. هه‌ر كه سنورێك داده‌خرێت، ئه‌و خه‌ڵكه سنوری تازه […]