بۆسۆئە؛ پێوەری هەڵە، گۆڕانکاریە
(لە: مێژووی گۆڕانکاریەکانی کەنیسەی پرۆتستانت) بەرگی یەکەم، بەرهەمی بۆسۆئە و: ڕێبین هەردی بۆسۆئە لە شەشەم ئاگادارکردنەوە بۆ پرۆتستانەکان، بەشێوەیەکی بڕاوە، دژی هەموو جۆرە لێکبوردنێکە: (من مەزهەبی کاسۆلیک بە جدیترین و کەم لێبوبردەترین مەزهەب دەزانم). لێکبوردن جگە لە سستیەکی ترسنۆکانە لەبەرامبەر دین لادەراندا نیە. ژەهرێکە دەبێت لێی دوورکەوینەوە، چونکە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەحوکمە شەرعیەکاندا، مەزهەب لاواز […]