گەمژە… ڕۆمانێک بۆ هەموو سەردەمەکان

گەمژە… ڕۆمانێک بۆ هەموو سەردەمەکان

نووسینی: ئیدریس عەلی لە پێشەکیی ڕۆمانە بەنێوبانگەکەی دۆستۆیڤسکی، گەورە نووسەری ڕووس (تاوان و سزا)دا، ئەوە خراوەتە ڕوو کە تێکڕای ڕۆمانەکانی دۆستۆیڤسکی، هەڵگری پرسیارن، هەڵگری توانای بیرکردنەوە و گۆڕینی یەقینەکانن: ئەو بەردەوام لەسەر ئاڵۆزی و نائارامیی ڕۆحی مرۆڤەکان دەوەستێت و توێکارییان تێدا دەکات، هەمیشە لە ڕۆنانی بیروباوەڕە جیاو دژ بە یەکەکاندایە، لەوپەڕی بڕواوە بۆ ئەمسەری گومڕایی […]

بیرەوەریی بە تامی ڕۆمان سەبارەت بە کتێبی گوڵەکانی ژێر بەفر

بیرەوەریی بە تامی ڕۆمان سەبارەت بە کتێبی گوڵەکانی ژێر بەفر

عاسی حوسێن: ئەم کتێبەم لە ماوەی شەش ساڵدا نووسی دیداری: ئیدریس عەلی خوێندنەوەی کتێبی بیرەوەری، جگە لە چێژ، زانیاریی گرنگیش بە خوێنەر دەگەیەنێت، ئاشنامان دەکات بە قۆناغ و ڕۆژگارێک کە ڕەنگە کەمترین زانیارییمان لە سەری هەبیت، کتێبی (گوڵەکانی ژێر بەفر) لەو بیرەوەرییانەیە، کە بیرەوەری نووسەکەی، پێشمەرگەیەکی سادە، خاکی و خاوەن پاشخانێکی ڕۆشبیرییە (عاسی حوسێن) لەم […]

ڕانانێکی کورت بۆ کتێبی “بنەما تیۆرییەکانی شیعری ئاڵۆز”ی نەبەز محەمەد

ڕانانێکی کورت بۆ کتێبی “بنەما تیۆرییەکانی شیعری ئاڵۆز”ی نەبەز محەمەد

نووسینی: ئارام سدیقکێشەیەکی سەرەکی بواری ڕەخنە و لێکۆڵینەوە لە پانتایی ئەدەبی کوردیدا نەبوونی بنەمای تیۆریی و نووسینی تیۆریی و سەرچاوەیە بە زمانی کوردی. بەر لە وەرگێڕان گرنگە بە زمانی کوردی، نووسینی تیۆریی سەبارەت بە ڕەخنە و قوتابخانە و میتۆدە ڕەخنەییەکان هەبێت. نەبوونی سەرچاوە لەم بوارەدا چ لەلایەن نووسەرانی کوردەوە نووسرابن، یان وەرگێڕدرابن. دەبێتە هۆی دروستبوونی […]

ناساندنی کتێبی “ڕێگەیەکی نوێ بۆ ژەنینی ڤایۆلین”

ناساندنی کتێبی “ڕێگەیەکی نوێ بۆ ژەنینی ڤایۆلین”

موزیک و دنیا بەرینەکەی ڤایۆلین   خوێندنەوەی: سەردەم   سەبارەت بە موزیک لە دنیای ڕۆشنبیری کوردیدا، دەبێت بە ڕوانگەیەکی ڕەخنەییەوە بۆی بڕوانین، ئەویش نەک بە تەنها لە یەک سۆنگەوە، بەڵکو لە کۆمەڵێک لایەن و گۆشەوە، ئەمەش نەک بەوەی کە بڵێین لە سفرەوە دەست بە کاری موزیک کراوە لە هونەری کوردیدا و ئەوەی پێشکەش کراوە هیچە، […]

منداڵەکانمان چۆن باسمان دەکەن؟

منداڵەکانمان چۆن باسمان دەکەن؟

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی “ماڵاوا گابۆ و مێرسیدس” خوێندنەوەی: سەردەم گابرێل گارسیا مارکیز لە جیهان و دنیای ڕۆشینبیری کوردیشدا لەوە ناسراوترە ئێمە ئەو ئەرکە بکێشین و بیناسێنین، هەر ئێستا کە ئەم دێڕانە دەنووسین، لەناو کتێبخانەی کوردیدا، بە وەرگێڕانی جیاواز و لە زمانی جیاوازەوە، گرنگترین کتێبەکانی ئەم نووسەرە لەناو ڕەففەکاندان و لەبەر دەستن. ئەوە جیا لە چەندان […]

مێژووی سەت ساڵەی تورکیا لە ڕۆمانێکدا  وتووێژ لەگەڵ فەرهاد چۆمانی

مێژووی سەت ساڵەی تورکیا لە ڕۆمانێکدا وتووێژ لەگەڵ فەرهاد چۆمانی

سازکردنی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی (دوێت لە بەرزەخدا) یەکێکە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە لایەن (بیت بەنەر) و (سەڵاحەدین دەمیرتاش) نووسراوە و (فەرهاد چۆمانی) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لەم وتووێژەدا لەگەڵ فەرهادی وەرگێڕ، قسە لەسەر دنیای ڕۆمانەکە دەکەین. سەردەم: چۆن بوو وا بیرت لە وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانە […]

دەستنووسەکان ناسووتێن

دەستنووسەکان ناسووتێن

ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (دەستنووسەکان ناسووتێن) ئەم کتێبە بریتییە لە یاداشت و نامەکانی میخایل بۆلگاکۆف (جی. ئەی، ئی، کرتیس) نووسیویەتی و لە لایەن بێهزاد کوردستانی، بە شیوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان بەردەستە. گرنگیی ئەم کتێبە بۆ نووسەری […]

ماسییە زێڕینەکە

ماسییە زێڕینەکە

ڕانانی: ئیدریس عەلی یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە ڕۆمانی (ماسییە زێڕینەکە) ئەم ڕۆمانە لە لایەن نووسەری نێوداری بە ڕەگەز فەڕەنسی (ژان ماری گوستاڤ لوکلیزیۆ) نووسراوە و لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (حەمەکەریم عارف) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و ئێستا […]

هادی مه‌ته‌ر و تیرۆركردنی گه‌نج

هادی مه‌ته‌ر و تیرۆركردنی گه‌نج

هادی مه‌ته‌ر گه‌نجێكی ئه‌مریكی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه‌ و ته‌مه‌نی ته‌نها 27 ساڵه‌. سه‌لمان ڕوشدی ئه‌دیب و ڕۆماننووسێكی به‌ریتانی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك هندییه‌ و ته‌مه‌نی 77 ساڵه‌. چاره‌نووس وایكرد ئه‌م دوو پیاوه‌، ساڵی 2022، له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ر له‌ نیۆیۆرك به‌یه‌ك بگه‌ن. له‌و كاته‌دا سه‌لمان ڕوشدی تازه‌ له‌ خۆشاردنه‌وه‌ و خۆحه‌شاردانی له‌ به‌ریتانیا هاتبووه ‌ده‌ره‌وه‌ و […]

پرسی هونەر و شیزۆفرینیا  خوێندنەوەی کتێبی “شیزۆفرینیا و وێنەکێشان”

پرسی هونەر و شیزۆفرینیا خوێندنەوەی کتێبی “شیزۆفرینیا و وێنەکێشان”

خوێندنەوەی: سەردەم خوێندنەوەی بابەتە هەمەجۆرەکان وا دەکات دیدمان هەمەجۆر و فرەڕوانین بێت، بە واتایەکی تر کاتێک ئێمە ڕووبەری خوێندنەوەکانمان زیاد و هەمەلایەن دەکەین، واتە چەند کایەی مەعریفیی دەپشکنین، ئەوا فراوانتر و بەرینتر دەبینین، تێدەگەین و هاوکات کەشفی نەزانراوەکانی دەوروبەرمان دەکەین. خوێنەری ئێمە ـ بێگومان قسەکە گشتی نییە ـ خوێنەری ئەدەبیاتە بە ڕادەی یەکەم، لەو ژانرەدا […]

بە بۆنەی چاپی دووەمی گوڵەکانی ژێر بەفر

بە بۆنەی چاپی دووەمی گوڵەکانی ژێر بەفر

ڕانانی: ئیدریس عەلی کاتێ لۆگۆی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمم لەسەر یەکێک لە وەجبە کتێبە تازەکانیان بینی، بە نێوی (گوڵەکانی ژێر بەفر) و زانیم کە بابەتی کتێبەکە بیرەوەرییە، سەراسیمە بووم، دەزگای سەردەم و کتێبی بیرەوەریی سیاسسییەکی کورد بە نێوی (عاسی حوسێن مەحمود) هەرچیم دەکرد پێم هەزم نەدەکرا، خێرا لاپەڕەی یەکەمی کتێبەکەم هەڵدایەوە و بڕێک لە […]

دوای ڕۆشتنی ئه‌سه‌د كتێبه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌ كتێبخانه‌كانی سوریادا ڕووناكی ده‌بینن

دوای ڕۆشتنی ئه‌سه‌د كتێبه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌ كتێبخانه‌كانی سوریادا ڕووناكی ده‌بینن

به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی سوریا، پاش ساڵانێكی زۆر له‌ قه‌ده‌غه‌كردنیان، هه‌نووكه‌ به‌ ئاشكرا ده‌فرۆشرێن وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: باوكی ڕه‌هه‌ند ڕژێمی پێشووی سوریا، به‌ باوك و كوڕه‌وه‌، ده‌نگێكی ئه‌ده‌بی زۆریان بێده‌نگ كردبوو. هه‌ناسه‌یه‌كی به‌رفراوانی شیعریی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی كپ و خامۆش كرابوون. ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا كتێبه‌كانیان، له‌ هیچ ده‌زگا و وه‌شانخانه‌یه‌ك چاپ و بڵاوبكه‌نه‌وه‌. كه‌چی ئه‌وه‌تا له‌مڕۆدا، ئه‌و […]

بەڕێوە، بەرەو ئۆرشەلیم  تیشکێک بۆ سەر ڕۆمانی “مەرگی ئەهاسڤێروس”

بەڕێوە، بەرەو ئۆرشەلیم تیشکێک بۆ سەر ڕۆمانی “مەرگی ئەهاسڤێروس”

بەختیار حەمەسوور ئەمڕۆ لە کتێبخانەی کوردیدا، لە ڕێی خەبات عارف و هاوکات یەک دوو وەرگێڕی ترەوە، نووسەرێکی وەک پێر لاگەرکڤیست، چیدی بۆ ئێمە نائاشنا نییە، ڕەنگە ئێستا و لەگەڵ چاپبوون و خوێندنەوەی “مەرگی ئەهاسڤێروس”دا، بتوانین ڕوونتر و یەکدەستتر دنیابینی و توانای داهێنەرانەی ئەم نووسەرە سویدییەی کە وەرگری خەڵاتی نۆبڵە لە ساڵی ١٩٥١دا، بناسین و ببینین. […]

ڕانانێکی فێمێنیستی بۆ ڕۆمانی “سەما کردن لە نێو ئاگردا، هەستانەوە لەنێو خۆڵەمێشدا”

ڕانانێکی فێمێنیستی بۆ ڕۆمانی “سەما کردن لە نێو ئاگردا، هەستانەوە لەنێو خۆڵەمێشدا”

  ن: ئارێز موحەمەدی   ڕۆمانی “سەما کردن لە نێو ئاگردا، هەستانەوە لە نێو خۆڵەمێشدا” بەرهەمی بەڕێز ژنە نووسەر عیسمەت سۆفیە یە کە بە زمانی ئینگلیزیی نووسراوە و لەلایەن بەڕێز عەلی عوسمان یاقوب لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتەوە بۆ سەر زمانی کوردی-سۆرانی. ماندوو نەبوونی و دەستخۆشی بۆ هەردوولا. ئەم ڕۆمانە بەرهەمێکی ڕیالیستییە کە لە چوارچێوەی ئەدەبی […]

چما تۆیش نووسەریت!؟

چما تۆیش نووسەریت!؟

خستنەڕووی کتێبی “ئەدەبی ڕووسی”   بەختیار حەمەسوور   سەباح ئیسماعیل یەک لەو وەرگێڕانەیە کە کارەکانی بەرچاو و دیارن، لە ڕەوتی پڕۆژەی وەرگێڕانیدا، هەڵبەت لە زمانی عەرەبییەوە بۆ کوردی، چەندان کتێبی وەرگێڕاون کە لەناو ڕەفەی کتێبخانەی کوردیدا جێی شیاو و شایستەی خۆیان گرتووە. لەگەڵ ئەوەدا ئەم وەرگێڕە بە سەلیقە و پڕکارە لە کارەکانیدا زۆرترین ژانرێک کە […]

گفتوگۆ لەگەڵ وەرگێڕی رۆمانی من گڵۆپەکان دەکوژێنمەوە

گفتوگۆ لەگەڵ وەرگێڕی رۆمانی من گڵۆپەکان دەکوژێنمەوە

دیمانەی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی (من گڵۆپەکان دەکوژێنمەوە) لە لایەن ژنە نووسەرێکی ئەرمەنیی وڵاتی ئێران (زۆیا پیرزاد) نووسراوە، خانمە وەرگێڕی کورد (شادی نیکخا) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە، لەم دیدارەدا لەگەڵ خاتوو شادی، باس لە دنیای ڕۆمانەکە و پێگەی ئەدەبیی نووسەرەکەی دەکەین. سەردەم: چۆن […]

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی… هەلێکی نوێ بۆ نووسەرانی شانۆی کوردی

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی… هەلێکی نوێ بۆ نووسەرانی شانۆی کوردی

لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووسانی کورد، ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خەڵاتی تایبەتی “دانا ڕەئووف”ی بۆ شانۆنامەی کوردی ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیاندراوی ناوەندی کەپر، مۆڵەتی ناردنی شانۆنامەکان لە ١ـی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ دەستپێدەکات و تا ١٥ـی مایسی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت. نووسەران دەتوانن شانۆنامەکانیان بۆ ئیمێلی info@danamarouf.com بنێرن.   ناوەندی کەپر، کە […]

ماریۆ ڤارگاس یۆسا کۆچی دواییکرد

ماریۆ ڤارگاس یۆسا کۆچی دواییکرد

ئەلڤارۆی کوڕە گەورەکەی لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی ئێکس، کە هاوکات هەردوو خوشکەکەی گۆنزالۆ و مۆرگانا ڤارگاس یۆسا واژۆیان لەسەر کردووە، نووسیویەتی “بە خەمێکی قووڵەوە ڕایدەگەیەنین کە باوکمان ماریۆ ڤارگاس یۆسا ئەمڕۆ لە شاری لیما بە ئارامی و نزیک لە ئەندامانی خێزانەکەی کۆچی دوایی کرد”. ماریۆ ڤارگاس یۆسا لە ساڵی ٢٠١٠ خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا، ئەو کات […]

دەزگای سەردەم لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە دەیان ناونیشانی نوێوە بەشدار دەبێت

دەزگای سەردەم لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە دەیان ناونیشانی نوێوە بەشدار دەبێت

پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە بەشداری دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و 350 وەشانخانە کە لە 22 وڵاتی ناوچەکەوە هاتوون دەکرێتەوە و وابڕیارە، 11 رۆژ بەردەوام دەبێت.  دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەمساڵ لە ژووری F6 و G6 بە سەرجەم ناونیشانە ئەدەبی و هزری و کولتوورییەکانییەوە ئامادە دەبێت و داشکاندنی ٪30 بۆ سەرجەم بەرهەمە […]

هەمیشە شانۆ، هەمیشە نمایش ڕانانی کتێبی “وتارە لەبیرکراوەکان”

هەمیشە شانۆ، هەمیشە نمایش ڕانانی کتێبی “وتارە لەبیرکراوەکان”

خوێندنەوەی: سەردەم دانا ڕەئووف بێ هەدادان بەردەوامە، ئەو لە کایەیەکدا کار دەکات کە یەکێکە لە کۆڵەگە بنەڕەتییەکانی هونەر، ساڵانێکە، بە نووسین، وەرگێڕان، دەق، نمایش و چالاکی چەشناوچەشن سەرقاڵی هەڵکۆڵینە لە دنیای شانۆدا. هەر خودی خۆی، ڕەفەیەک کتێبی شانۆیی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە، هەوڵەکانی بۆ شانۆکاران و هەموو ئەو کەسانەی خولیا و خەونی شانۆییان هەیە، […]

بۆچی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ئه‌ندرێ كۆنت سپینڤێل له‌ فێنده‌مێنیتاڵیزمی تاریكبین ده‌ترسێت؟

بۆچی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ئه‌ندرێ كۆنت سپینڤێل له‌ فێنده‌مێنیتاڵیزمی تاریكبین ده‌ترسێت؟

هاشم ساڵح و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند له‌ ئێستادا ئه‌ندرێ كۆنت سپینڤێل، به‌ یه‌كێك له‌ فه‌یله‌سوفه‌ گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسا داده‌نرێت. ئه‌و له‌ زانكۆی سۆربۆن مامۆستا بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ گرنگترین زانكۆكانی ئه‌وروپا و جیهان، وانه‌بێژێكی دیار و به‌ناوبانگ بوو. هه‌ندێك له‌ كتێبه‌كانی، له‌ كتێبخانه‌كانی فه‌ره‌نسادا، سه‌ركه‌وتنێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌. ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌، چونكه‌ كتێبه‌ فه‌لسه‌فییه‌كان، زۆرجار قورس […]

چنینەوەی جوانی لە زمانە زیندووەکانی دنیاوە

چنینەوەی جوانی لە زمانە زیندووەکانی دنیاوە

خستنەڕووی “هەڵبژاردەیەک وەرگێڕان لە ئەدەبی گەلان” بەختیار حەمەسوور ئەم کتێبە: “هەڵبژاردەیەک وەرگێڕان لە ئەدەبی گەلان” یەکێکە لە بەخشش و بەرهەمە نوێیەکانی شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و ئەکادیمی: ئەنوەر قادر محەمەد. جێی خۆیەتی لەم دەستپێکەدا ئەوە بڵێین ئەنوەر قادر یەکێکە لە دەنگە دیارەکانی شیعری کوردی، یەکەم دیوانی (زریان: ١٩٧٨) یەک لەو دیوانە گرنگانەیە کە لە هەر کوێوە […]

نه‌وه‌ی تیك تۆك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك

نه‌وه‌ی تیك تۆك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك

ئاماده‌كردنی سه‌رده‌م له‌مڕۆدا دنیای دیجیتاڵ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوونه‌ته‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ چه‌ندین نووسه‌ری هاوچه‌رخ، تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ ئاسانی بڵاوبكه‌نه‌وه ‌و ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن. له‌وانه‌ “سارا جه‌ی ماس Sarah J. Maas)) نووسه‌ری زنجیره‌ی “دادگای عه‌رش و گوڵ”، ئه‌م نووسه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ خوێنه‌رێكی زۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، سودێكی گه‌وره‌ی له‌ تۆڕه‌ […]

ساڵە دزراوەکانی تەمەنم ڕۆمانێکی تایبەت بە ئۆتیزم

ساڵە دزراوەکانی تەمەنم ڕۆمانێکی تایبەت بە ئۆتیزم

ڕانانی:ئیدریس عەلی ئەو ئەدەبەی بە قووڵی ڕۆ دەچێتە نێو کێشە و ئازارەکانی مرۆڤەوە، ئەو ئەدەبەی دیوێکی دیکەی کەمبینراوی واقیعمان لە فۆڕمێکی هونەریدا بۆ نمایش دەکات، ئەو ئەدەبەی تەنیا برین پیشان نادات و ڕێگاچارە بۆ گرفتەکانیش دەخاتە ڕوو، ئەدەبێکە لە یادەوەریی خوێنەردا جێی خۆی دەکاتەوە، ئەدەبێکە لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژگاردا هاوشانی خوێنەر دەڕوات و بیر ناچێتەوە و […]