لە چ ساڵێكدا ئەڵمانیا خودی خۆی بۆردومان كرد و 578 دەریاوانی خۆی كوشت؟

لە چ ساڵێكدا ئەڵمانیا خودی خۆی بۆردومان كرد و 578 دەریاوانی خۆی كوشت؟

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی چوارەم لە چ ساڵێكدا ئەڵمانیا خودی خۆی بۆردومان كرد و 578 دەریاوانی خۆی كوشت؟ وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی 1ی ئەیلوولی 1939دا، هێزەكانی ئەڵمانیا دەستیان كرد بە چوونەژوورەوە بۆ ناو خاكی پۆڵەندا‌، بەمەش سەرەتای جەنگی دووەمی جیهانی دەستی پێ كرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، هەریەك لە بەریتانیا و […]

كورتەچیرۆكی بورغووی هێڵی شەمەندەفەرەكە

كورتەچیرۆكی بورغووی هێڵی شەمەندەفەرەكە

كورتەچیرۆكی بورغووی هێڵی شەمەندەفەرەكە نووسینی: ئەنتوان چیخۆڤ وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع لە یەكێك لە گوندەكانی ڕووسیا، پاسەوانێك لە نزیك وێستگەیەكی شەمەندەفەر سەرقاڵی پاسەوانی و پشكنینی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەرەكە بوو، پیاوێكی بینی خەریكی لێكردنەوەی بورغووی ئەو فلنجانە بوو كە هێڵە ئاسنینەكە دەچەسپێنن بە زەوییەكەوە، هەر بۆیە پاسەوانەكە پیاوەكە دەستگیر دەكات و بۆ لێكۆڵینەوە دەیبات […]

ژەنەڕاڵێكی ئەڵمانی لە ماوەی چەند مانگێدا 800 هەزار سەربازی كردە قوربانی

ژەنەڕاڵێكی ئەڵمانی لە ماوەی چەند مانگێدا 800 هەزار سەربازی كردە قوربانی

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی سێیەم ژەنەڕاڵێكی ئەڵمانی لە ماوەی چەند مانگێدا 800 هەزار سەربازی كردە قوربانی و لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا دۆڕا وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند دوای سەركەوتنی شۆڕشی بەلشەفیكەكان و گەیشتنی ڤلادیمێر لینین بە كورسیی دەسەڵات، بەرپرسانی بەلشەفیك مەیلیان بەلای ئاشتیدا هەبوو، ئەو ئاڕاستەیەیان گرتە بەر كە ڕووسیا لە جەنگی یەكەمی جیهانی دەربهێنن. لەم […]

تازەترین بەرهەمی سەلمان ڕوشدی: كۆمەڵەچیرۆكی “كاتژمێر یانزە”

تازەترین بەرهەمی سەلمان ڕوشدی: كۆمەڵەچیرۆكی “كاتژمێر یانزە”

تازەترین بەرهەمی سەلمان ڕوشدی: كۆمەڵەچیرۆكی “كاتژمێر یانزە” ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند كاتێك دەتەوێت لەسەر نووسەر و ڕۆماننووس سەلمان ڕوشدی بنووسیت، ئەوا هەرگیز ناتوانیت خۆت لەو سێبەرە ڕزگار بكەیت كە هەمیشە بەدوای ئەم نووسەرەوەیە و بۆ هەركوێیەك بڕوات، لەگەڵیەتی. ئەڵبەتە مەبەست لەو سێبەرە، ڕۆمانە بەناوبانگەكەیەتی: “ئایەتە شەیتانییەكان”. ئەم بەرهەمە وای كرد ناوبانگی خاوەنی […]

بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی دووەم بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم باوەڕی وا بوو هیتلەر لە جەنگەكەدا سەردەكەوێت، بۆیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا… ساڵی 1932 لە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا (ڕایخشتاگ (Reichstag، ئەڵمانیا وەرچەرخانێكی سیاسیی بە خۆیەوە بینی، ئەم وەرچەرخانه، نیگەرانیی لای زۆرێك […]

نیکۆلای سارکۆزی و کتێبە نوێیەکەی (ڕۆژانەی زیندانییەک)

نیکۆلای سارکۆزی و کتێبە نوێیەکەی (ڕۆژانەی زیندانییەک)

نیکۆلای سارکۆزی و کتێبە نوێیەکەی (ڕۆژانەی زیندانییەک) لە کۆشکی کۆمارییەوە بۆ زیندانی لا سانتێ و لەوێشەوە بۆ واژۆکردنی کتێبەکەی لە ناوجەرگەی پاریسدا وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند نیکۆلای سارکۆزی پێشتر لەنێوان ساڵانی 2007 بۆ 2012دا سەرۆککۆماری فەڕەنسا بوو. هەنووکە تەمەنی 70 ساڵە، ڕۆژی چوارشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2025، کتێبە نوێیەکەی بە ناونیشانی (ڕۆژانەی زیندانییەک) بڵاو […]

زیندانییە دەمامك ئاسنینەكه:‌ نهێنییەك، 350 ساڵە فەڕەنسای سەرسام كردووە

زیندانییە دەمامك ئاسنینەكه:‌ نهێنییەك، 350 ساڵە فەڕەنسای سەرسام كردووە

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی یەکەم زیندانییە دەمامك ئاسنینەكه:‌ نهێنییەك، 350 ساڵە فەڕەنسای سەرسام كردووە وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند  لە ماوەی ساڵانێكی زۆر بەر لە دەستپێكردنی شۆڕشی فەڕەنسی (1789)، فەڕەنسا سەبارەت بە زیندانی باستیل، چەندین چیرۆك و بەسەرهاتی ترسناكی بە خۆیەوە بینیوە. هەندێك لەو چیرۆكانە باسیان لە پرۆسەی ئەشكەنجەدانی ترسناك كردووە. هەندێكی دی باس لەوە دەكەن […]

ئەلبێرتۆ مۆرافیا، ئەدیبە یاخییەكەی ڕۆما، سوپاس بۆ تۆ كە خۆت بە دەسەڵات نەفرۆشت

ئەلبێرتۆ مۆرافیا، ئەدیبە یاخییەكەی ڕۆما، سوپاس بۆ تۆ كە خۆت بە دەسەڵات نەفرۆشت

ئەلبێرتۆ مۆرافیا، ئەدیبە یاخییەكەی ڕۆما، سوپاس بۆ تۆ كە خۆت بە دەسەڵات نەفرۆشت وەرگێڕان و ئامادەكردنی: باوكی ڕەهەند ئەلبێرتۆ مۆرافیا (Alberto Moravia)، كە ناوە ئەسڵییەكەی “ئەلبێرتۆ بنكیرلی”یە، 28ی تشرینی دووەمی 1907 لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە دایك بووه، لە 26ی ئەیلوولی 1990دا، هەر لە شاری ڕۆما كۆچی دوایی كردووە. دیمەنی مردنەكەی بۆ ئەوە دەشێت بكرێت […]

بۆچی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی سه‌ركه‌وت و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی شكستی هێنا؟

بۆچی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی سه‌ركه‌وت و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی شكستی هێنا؟

بۆچی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی سه‌ركه‌وت و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی شكستی هێنا؟ فیكری ئیسلامیی دوای ئه‌ركۆن، هه‌مان فیكری ئیسلامیی پێش ئه‌ركۆن نییه‌ هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند له‌ كاتی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی محه‌مه‌د ئه‌ركۆن بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، كاتێكی زۆرم بۆ لێكدانه‌وه‌ و به‌عه‌ره‌بیكردنی زاراوه‌ بیانییه‌كان ته‌رخان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ناچاری كردم چه‌ندین زاراوه‌ی نوێ و پێكهاته‌ی زمانه‌وانیی […]

ڕۆشنبیر و هه‌ره‌سهێنانه‌ قه‌شه‌نگه‌كان

ڕۆشنبیر و هه‌ره‌سهێنانه‌ قه‌شه‌نگه‌كان

ڕۆشنبیر و هه‌ره‌سهێنانه‌ قه‌شه‌نگه‌كان هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند بزووتنه‌وه‌ی ڕۆمانسیزم، له‌ مێژووی ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسیدا، یه‌كێكه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ گه‌وره‌كان. به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌شتووین، ته‌نها بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی یان شیعری نییه‌. به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی گه‌وره‌یه‌ و هاوڕێی هه‌موو شۆڕشه‌ گه‌وره‌كان بووه‌، یان هاوڕێی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت به‌هاری گه‌لانی ئه‌ورووپی. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له […]

کاتێک ڕۆمانەکان جێی بایەخ بوون

کاتێک ڕۆمانەکان جێی بایەخ بوون

کاتێک ڕۆمانەکان جێی بایەخ بوون دەیڤید بروکس و: ڕامیار مەحمود من لە تەمەنێکی وەهادام، ڕۆژگاری زێڕینی ڕۆماننووسەکانم زۆر باش لە یادە. کاتێک لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوودا لە کۆلێژ بووم، ڕۆمانی نوێی فیلیپ ڕۆت، تۆنی مۆریسۆن، ساول بیلۆ، جۆن ئاپدایک، ئەلیس واکەر و ئەوانی دیکە دەبوونە ڕووداوی کولتووری. خوێنندنەوە و خوێندنەوەی پێچەوانە و ئارگیومێنتسازیی لە سەر […]

سه‌ركرده‌كانی میسر له‌ ئاوێنه‌ی نه‌جیب مه‌حفوزدا

سه‌ركرده‌كانی میسر له‌ ئاوێنه‌ی نه‌جیب مه‌حفوزدا

سه‌ركرده‌كانی میسر له‌ ئاوێنه‌ی نه‌جیب مه‌حفوزدا ڕه‌شا ئه‌حمه‌د له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند نه‌جیب مه‌حفوز (1911-2006) یه‌كه‌م ڕۆماننووسی میسر و عه‌ره‌به‌ كه‌ ساڵی 1988 ده‌بێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب. نووسه‌ر محه‌مه‌د سه‌لماوی له‌ پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌یدا “گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌جیب مه‌حفوز”، كه‌ ده‌زگای “ئه‌لكه‌رمه‌” به‌م دواییانه‌ له‌ قاهیره‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و […]

خۆرئاوا چۆن سه‌ركه‌وت به‌ سه‌ر جیهاندا؟

خۆرئاوا چۆن سه‌ركه‌وت به‌ سه‌ر جیهاندا؟

خۆرئاوا چۆن سه‌ركه‌وت به‌ سه‌ر جیهاندا؟ هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند ڕۆجێ دۆبرێ له‌ كتێبه‌كه‌یدا “ئه‌وه‌ی له‌ خۆرئاوا ده‌مێنێته‌وه‌/ما تبقی من الغرب‌”، شتێكی ئاوامان پێده‌ڵێت: خۆرئاوا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خاڵی به‌هێزه‌، كه‌ وای كردووه‌ بێ ڕكابه‌ر كۆنترۆڵی جیهان بكات. یه‌كه‌مین خاڵ بریتییه‌ له‌و یه‌كگرتنه‌ بێوێنه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو باڵه‌ ئه‌ورووپی و ئه‌مریكییه‌كه‌ی خۆرئاوا. گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ بۆ […]

ئایا ئه‌ده‌ب ده‌توانێت هه‌ڵگری په‌یام بێت بێ ئه‌وه‌ی بگۆڕێت بۆ ئامۆژگاری؟

ئایا ئه‌ده‌ب ده‌توانێت هه‌ڵگری په‌یام بێت بێ ئه‌وه‌ی بگۆڕێت بۆ ئامۆژگاری؟

ئایا ئه‌ده‌ب ده‌توانێت هه‌ڵگری په‌یام بێت بێ ئه‌وه‌ی بگۆڕێت بۆ ئامۆژگاری؟ د. ڕه‌شید ئه‌لعنانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند ئایا ئه‌ده‌ب هه‌ڵگری په‌یامه‌؟ ئه‌وه‌ پرسیارێكه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وتن/قول، ئاخر ئه‌ده‌ب وتنه‌، له‌ خه‌یاڵی ئه‌دیبه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و به‌ ئاڕاسته‌ی هۆشیاریی وه‌رگر ده‌ڕوات. وتن خۆی له‌ خۆیدا هه‌ڵگری مانایه‌، یان ئه‌دیب ئه‌و مانایه‌ی پێده‌به‌خشێت و خوێنه‌ریش به‌ […]

نووسه‌ر و ڕۆماننووسی میسری سه‌نه‌عه‌ڵڵا ئیبراهیم له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

نووسه‌ر و ڕۆماننووسی میسری سه‌نه‌عه‌ڵڵا ئیبراهیم له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

نووسه‌ر و ڕۆماننووسی میسری سه‌نه‌عه‌ڵڵا ئیبراهیم له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2025، نووسه‌ر و ڕۆماننووسی دیار و گه‌وره‌ی میسر سه‌نه‌عه‌ڵڵا ئیبراهیم، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و له‌ ته‌مه‌نی سه‌رو 88 ساڵیدا، ماڵئاوایی هه‌تاهه‌تایی له‌ ژیان و نووسین كرد. له‌م باره‌یه‌وه‌، وه‌زیری ڕۆشنبیری میسر د. ئه‌حمه‌د فوئاد هانۆ […]

ئایینی مه‌سیحی چۆن كۆتایی به‌ جه‌نگه‌ ناوخۆییه‌كانی خۆی هێنا؟

ئایینی مه‌سیحی چۆن كۆتایی به‌ جه‌نگه‌ ناوخۆییه‌كانی خۆی هێنا؟

ئایینی مه‌سیحی چۆن كۆتایی به‌ جه‌نگه‌ ناوخۆییه‌كانی خۆی هێنا؟ هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع سه‌ره‌تا، با مێژووی پاپاویه‌ت، له‌ سه‌ده‌ی نۆزه‌ده‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی بیست بخه‌ینه‌ ڕوو. ئه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ كه‌ تێیدا كڵێسای كاسۆلیكی پاپاویه‌ت، له ترۆپك و گه‌رمه‌ی ململانێدا بوو له‌گه‌ڵ خودی خۆی. ئه‌مه‌ پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوێكی دڵخۆشكه‌ر له‌و ململانێیه‌وه‌ له ‌دایك ببێت: […]

ئێستا ژیان نیشتمانمە

ئێستا ژیان نیشتمانمە

ئێستا ژیان نیشتمانمە به‌ختیار عه‌لی نۆرمان میللەر لە تێکستێکیدا دەڵێت «مردن زۆر سەخت نییە، تا ئێستا کەس نییە نەیتوانیبێت بمرێت». بەڵام ئەم وەسفە بۆ هەموو کەس دروست نییە… بەبڕوای من شێرکۆ لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات ناتوانێت بمرێت. کورتکردنەوە و وەسفکردنی شێرکۆ لەکارە سەختەکانە، من ڕستەیەک شکنابەم لە وەسفیدا باسیبکەم، دێڕێکی کنۆت هامبسون نەبێت کە […]

شێرکۆ بێکەس و کوردبوون

شێرکۆ بێکەس و کوردبوون

شێرکۆ بێکەس و کوردبوون مەریوان وریا قانع لە ژیانی هەموو میللەتێکدا هەندێک ڕووداوی ناخۆش هەن کە دەبنە بەشێک لە ”یادەوەری گشتیی“ ئەو میللەتە و ساڵانێکی درێژ لەگەڵ نەوە جیاوازەکانی ئەو میللەتەدا دەمێننەوە، لە مێژووی ئێمەدا، بۆ نموونە، ڕووداوی شەشی ئەیلولی ١٩٣٠، لە سێدارەدانی سەرۆک کۆماری مەهاباد، هەرەسی ساڵی ١٩٧٥، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و پەلامارەکانی ئەنفال لە […]

شێرکۆ بێکەس… وەکو خۆی

شێرکۆ بێکەس… وەکو خۆی

شێرکۆ بێکەس… وەکو خۆی ڕەووف بێگەرد قسەکردن لەسەر شێرکۆ بێکەس، قسەکردنە لەسەر کەسێکی نائاسایی کە ناتوانرێت تەنیا لەسەر نەمانە فیزیکییەکەی بدوێیت و بە پێی زانیارییە ئاساییەکان پێکهاتە و هاوکێشەکانی هەڵبسەنگێنیت. ئەمەش خەسڵەتی هەموو ئەو کەسانەیە کە وەک ئەنجام ڕەهەندێکی ڕەمزی لەخۆدەگرن و توانای هێشتنەوە و قۆرغکردنیان لە چوارچێوە و مەودایەکی دیاری کراودا مەحاڵە. شێرکۆ بە […]

گۆڕ وەکو جێگەیەک بۆ دووبارە لەدایکبوونەوە

گۆڕ وەکو جێگەیەک بۆ دووبارە لەدایکبوونەوە

گۆڕ وەکو جێگەیەک بۆ دووبارە لەدایکبوونەوە ئاراس فەتاح “ئەمجارەیان من ناچمەوە لای نامۆیی ‌و (….) لەگەڵ نالی ئەڕۆمەوە بۆلای گۆیژە و پێکیشەوە ئەچینەوە لای سالم و حەبیبەی شار!”                    (دەربەندی پەپوولە) شێرکۆ بێکەس شاری سلێمانی لە هه‌موو شوێنێکی تری ئەم دونیایە زیاتر خۆشدەویست، بۆیە دەیەوێت لەوێش بنێژرێت. ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەو بەتەنها نایەوێت بگەڕێتەوە شار […]

دروود بۆ ڕۆحی ئەو شاعیرەی هەتا مرد سەری لە لووتكەدا بوو!

دروود بۆ ڕۆحی ئەو شاعیرەی هەتا مرد سەری لە لووتكەدا بوو!

دروود بۆ ڕۆحی ئەو شاعیرەی هەتا مرد سەری لە لووتكەدا بوو! د.دانا ئەحمەد مستەفا دەقە مێژووییەكان، بەو دەقە ئاینییانەشەوە، كەسەرگوزشتەی كەڵەپیاوانی ناو مێژوو دەگێڕنەوە و باس لە ڕۆڵی جوامێرییان دەكەن لە ئاراستەكردنی خەڵك و دروستكردنی دەستەبژێر و سەركردایەتی كردنی نوخبەدا، هەموو ئەو دەقانە پێدادەگرن لەسەر ئەوەی ڕۆڵی ئەو پاڵەوانانە، بەتەنها، وەك رۆڵی بارتەقای میللەتێك وایە! […]

ئه‌كادیمیای ئیسپانیا لە یادی یۆسادا کارە بڵاونەکراوەکانی ئاشکرا دەکات

ئه‌كادیمیای ئیسپانیا لە یادی یۆسادا کارە بڵاونەکراوەکانی ئاشکرا دەکات

ه‌كادیمیای ئیسپانی، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو 13ی ته‌موزی 2025، یادی تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نووسه‌ری به‌ناوبانگ و مه‌زن ماریۆ ڤارگاس یۆسا، له‌ زێدی خۆی، له‌ لیمای پایته‌ختی پیرۆ کردەوە كه‌ له‌ ته‌مه‌نی سه‌رو 90 ساڵه‌وه‌، ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

دیكارت ململانێی له‌گه‌ڵ تاریكی و تاریكبینه‌كاندا ده‌كرد

دیكارت ململانێی له‌گه‌ڵ تاریكی و تاریكبینه‌كاندا ده‌كرد

ئه‌و هه‌رگیز بێ باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو ئیمانداربوو و ئیمانێكی قووڵی به‌ یه‌زدان هه‌بوو هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع بلیمه‌تیی گه‌لان، سه‌رجه‌م گه‌لان، زۆرجار له‌ ئه‌دیب و شاعیر و فه‌یله‌سوفه‌ مه‌زن و گه‌وره‌كاندا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌، ده‌ڵێین دیكارت خودی فه‌ره‌نسایه‌، شكسپیر خودی ئینگلته‌ره‌یه‌، سێرڤانتێس خودی ئیسپانیایه‌، دانتی خودی ئیتالیایه‌ و موته‌نه‌بی ئومه‌تی […]

سەرکێشییەکانی مەیمونێک

سەرکێشییەکانی مەیمونێک

میخائیل زۆشینکۆ لە ڕووسییەوە: کەیوان صدیق پێداچوونەوەی: شیروان محموود لە شارێکی باشوور، باخچەیەکی ئاژەڵان هەبوو. باخچەیەکی بچووک، کە تێیدا: پڵنگێک، دوو تیمساح، سێ مار، کەرەکێویەک، یەک نەعامە، مەیموونێک، یان بە سادەیی بڵێین، مەیموونێکی بچکۆلانە، دەژیان. بێگومان ئاژەڵی بچووکی جۆراوجۆر، وەکو: باڵندە، ماسی، بۆق و هەروەها شتی بچووکی دیکەی بێبایەخ لە جیهانی ئاژەڵان، لە باخچەکەدا هەبوون. […]