نەبوون لە دەفتەری فەلسەفەوە

نەبوون لە دەفتەری فەلسەفەوە

لە دەفتەری فەلسەفەوە ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٩) نەبوون ڕۆژێکیان لەکاتی خەریکی ئامادەکردنی وتارێک بووم بۆ هەفتەنامەی (صباح کوردستان)، ڤینۆسی کچم هاتە ژوورەکەم‌و پرسی: نەبوون چیە؟ ئەم وشەیەت لەکوێ بینیوە؟ لە قوتابخانە کچێکی هاوڕێم کتێبێکی پێبوو ناونیشانەکەی (بوون و نەبوون) بوو. کەمێک بیرم کردەوەو بەلامەوە سەیر بوو قوتابییەکی قۆناغی ئامادەیی کتێبەکەی سارتەر لەگەل خۆی بباتە […]

چیرۆكی ئه‌و كچه‌ ئه‌فغانییه‌ی له‌ ترسی تالیبان خۆی كردبوو به‌ كوڕ

چیرۆكی ئه‌و كچه‌ ئه‌فغانییه‌ی له‌ ترسی تالیبان خۆی كردبوو به‌ كوڕ

چیرۆكی ئه‌و كچه‌ ئه‌فغانییه‌ی له‌ ترسی تالیبان خۆی كردبوو به‌ كوڕ “باوكم بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ جلی كوڕانه‌ی له‌به‌ركردم تاكو به‌ ئازادی بژیم” نیلۆڤه‌ر ئه‌یوبی، كچێكی ئه‌فغانییه‌، له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ و له‌ وڵاتی پۆڵه‌نده‌ ده‌ژی، ئه‌و ئاوا به‌سه‌رهاتی چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌: ته‌مه‌نی ته‌نها چوار ساڵ بووه‌، له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری قه‌ندوز، […]

بیر بکەرەوە بۆ ئەوەی هەبیت…لە دەفتەری فەلسەفەوە

بیر بکەرەوە بۆ ئەوەی هەبیت…لە دەفتەری فەلسەفەوە

هەناسە فەلسەفییەکان…لە دەفتەری فەلسەفەوە ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٨) بیر بکەرەوە بۆ ئەوەی هەبیت!   لە خوێندنەوە ماندوو بووم، کتێبەکەی هیلاری پوتنام (Reason, truth and history) م لەسەر مێزەکە داناو چوومە ناو جێگاوە. لەناکاو خۆمم بینی لە تاقیگەیەکی لێکۆڵینەوەدام. سەرنجم دا کەسێک لەسەر کورسییەک بێ هەست دانیشتووە و جووڵە ناکات، پۆشاکێکی فەرمی و ڕێکوپێکی لەبەردایە. […]

ئێدگار ئالان پۆ… نووسین له‌سه‌ر لێواری شێتیدا

ئێدگار ئالان پۆ… نووسین له‌سه‌ر لێواری شێتیدا

ئێدگار ئالان پۆ… نووسین له‌سه‌ر لێواری شێتیدا! هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی پایان ئێدگار ئالان پۆ، یه‌كێك بوو‌ له‌ مه‌زنترین نووسه‌رانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌ و ره‌نگه‌ یه‌كێك بێت له‌ مه‌زنترین نووسه‌رانی هه‌مو سه‌ده‌كان. ئه‌و به‌ نووسینی كورته‌ چیرۆكی نائاسایی/ الخارق به‌ناوبانگه‌. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكی و جیهانیدا، رۆمانی پۆلیسی نووسیوه‌، رۆمانی ترس […]

زیاد له‌ پێویست سته‌م له‌ هاپرماس مه‌كه‌ن

زیاد له‌ پێویست سته‌م له‌ هاپرماس مه‌كه‌ن

زیاد له‌ پێویست سته‌م له‌ هاپرماس مه‌كه‌ن! هه‌مو ڕۆشنبیرانی خۆرئاوا یه‌ك به‌ره‌ی كه‌ڕ و كوێر و لاڵ نین. نووسینی: هاشم ساڵح و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع سه‌ره‌تا با ئه‌م تێبینییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ی خواره‌وه‌ تۆمار بكه‌ین: زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی خۆرئاوا، ئه‌گه‌ر هه‌موشیان نه‌بن، به‌ تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تۆقێنه‌ره‌كه‌ی حه‌ماس-یان كرد كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م، جیهانی […]

ئەرێ بەڕاست دوایەمین ڕۆمانی دەستەێڤسکی ناوی چی بوو؟

ئەرێ بەڕاست دوایەمین ڕۆمانی دەستەێڤسکی ناوی چی بوو؟

ئەرێ بەڕاست دوایەمین ڕۆمانی دەستەێڤسکی ناوی چی بوو؟ نووسینی: شیروان مەحموود محەممەد   بێگومان خوێنەری بە ئاگا خێرا وەڵامم دەداتەوە و دەڵێت:”  برایانی کارامازۆڤ” منیش دەڵێم:” ڕاستە، بەڵام زۆریش نا! چونکە ”برایانی کەرەمازەڤ” ە نەک ”کارامازۆڤ” لێرەدا ئیتر خوێنەری هێژا حەوسەڵەی نامێنێت و دەڵێت:” دەستمان پێکردەوە؟!” ناچارم وتارێکی پێشووترم وەبیر خوێنەری ئازیز بێنمەوە(١) ، تیایدا […]

هەناسە فەلسەفییەکان…لە دەفتەری فەلسەفەوە

هەناسە فەلسەفییەکان…لە دەفتەری فەلسەفەوە

هەناسە فەلسەفییەکان ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٧) زەوییەکی تەخت! – مامۆستا پرسیارێک! من لە سوچێکی دوورە دەستی کافێکە دانیشتبووم، سەرقاڵی گوێگرتن لە دیبەیتێکی فەلسەفی بووم. سەرم هەڵبڕی، دوو کوڕی لاوم بینی، یەکێکیان پرسی: – زەوی تەختە یان خڕە؟ هەر بە جارێ واقم وڕما! ئەم بانگخوازە ئاینییانە چۆن توانیویانە بەمجۆرە و وەک میزی حوشتر نەوەی نوێ […]

خوای سپینۆزایی…لە دەفتەری فەلسەفەوە

خوای سپینۆزایی…لە دەفتەری فەلسەفەوە

لە دەفتەری فەلسەفەوە ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٦) خوای سپینۆزایی   زۆرکەس لە ڕێگای ئاینشتاینەوە دەستەواژەی (خواکەی سپینۆزا) یان بیستووە. کێ یەکەمینجار ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێناوە؟ لە ساڵی ١٩٢٩ دا، کاتێک پرسیاری ئەوە لە ئاینشتاین کرا کە ئایا باوەڕی بە بوونی خوا هەیە، وتی “بەڵێ باوەڕم بە خواکەی سپینۆزا هەیە، کە خۆی لەناو هارمۆنیی هەموو ئەو […]

ئاستەکانی باوەڕ…لە دەفتەری فەلسەفەوە

ئاستەکانی باوەڕ…لە دەفتەری فەلسەفەوە

لە دەفتەری فەلسەفەوە ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٥) ئاستەکانی باوەڕ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لای خۆمان وا دەزانن باوەڕ و زانین یەک شتن، واتە هەر ئەوەندەی باوەڕت بە شتێک بوو، ئیتر تۆ ئەو شتە دەزانیت. بەڵام گومانی تێدا نیە کە ئەمە هەڵەیەکی زەقە، لێرەدا هەوڵ دەدم ئەمە ڕوون بکەمەوە. بەر لە هەموو شتێك پێویست دەکات زاراوەکانم […]

زانین و باوەڕ

زانین و باوەڕ

زانین و باوەڕ ئاوات ئەحمەد سوڵتان   بەیانییەکیان لەکاتێکدا کچە گەورەکەمم دەبرد بۆ سەر کارەکەی، ڕادیۆی ئوتومبیلەکەم کردەوە و لە کەناڵێکی ئیسلامییەوە دەنگێک هات: “بۆ ئەو کەسەی قوربانی دەکات، باشتر وایە نینۆکی نەکات‌و قژی نەبڕێت….” لەناکاو کچەکەم پرسی: – بۆچی دەبێت وا بکەن؟ ڕادیۆکەم کوژاندەوەو کەمێک بیرم کردەوە: “لەم چەند خولەکەی ڕێگادا، ئەمەی چۆن بۆ […]

له‌به‌ر‌ده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا

له‌به‌ر‌ده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا

له‌به‌ر‌ده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نووسینی: عباس الحایک وەرگێڕانی: هەورامان وریا قانع   كاراكته‌ره‌كان پاسه‌وانی1: له‌ سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌‌، كه‌سێكی خاكی و ساده‌یه‌. پاسه‌وانی2: له‌ سییه‌كانی ته‌مه‌نیدا، كه‌سێكی خۆپه‌رسته‌ و مه‌یلی به‌لای توندوتیژیدا هه‌یه‌. كچێكی گه‌نج: له‌ بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌‌، جوانه‌، زۆر چوست و چالاكه‌. ژنێكی پیر: له‌ شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌‌، لادێییه‌، دڵساف دیاره‌ و ڕوخسارێكی ساده‌ی هه‌یه‌. ئه‌كته‌ری1: له‌ […]

زانین و دانایی

زانین و دانایی

(٣) ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت   جارێکیان لە فیساگۆراسیان پرسی “تۆ دانایت؟” لەوەڵامدا وتی “نا، من بە دوای داناییدا دەگەڕێم.” هەر ئەم وەڵامە بوو بە یەکەمین پێناسەی فەلسەفە، واتە فەلسەفە لە بنەڕەتدا لێکۆڵینەوەی داناییە،  فەیلەسوف کەسێكی دانا نیە، بەڵکو بەدوای داناییدا دەگەڕێت. بەڵام ئەمە چ مانایەکی هەیە؟ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ لای سۆکرات، ئەو پێمان دەڵێت […]

لە دەفتەری فەلسەفەوە

لە دەفتەری فەلسەفەوە

چی دەزانم و چۆن دەزانم؟ ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت   قازەکان چ ڕەنگن؟ هەموویان سپین، وا نیە! ئەگەر ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی ئەمە دروستە، ئیتر دەبێتە ڕایەکی باو کە هەمووان لەسەری کۆک دەبن. بەڵام ئایا ئەمە گریمانەیەکی ئەوتۆیە کە بتوانین بیکەین بە بناغەی لێکۆڵێنەوەی زانستی. لای هەندێک زانست لەمجۆرە گریمانانەوە دەستپێدەکات. واتە پێشوەخت گریمانەیەک دادەنێت و […]

جوانترین چیرۆک کە بیخوێنمەوە، تکایە!

جوانترین چیرۆک کە بیخوێنمەوە، تکایە!

خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “جوانترین خنکاوی دونیا” خوێندنەوەی: سەردەم ئەمە سەلماوە کە کردەی چیرۆکنووسین کردارێکی سەخت و ئاڵۆزە، ئەوەی کە دەقی چیرۆکێکی سەرکەوتوو لە کەمتر لە نیو سەعاتدا دەخوێنیتەوە، دڵنیابە کاری تاقەتپڕووکێنی چەندین شەو و ڕۆژی نووسەرەکەی بووە. چیرۆک ئەو هونەرەیە کە دەرگیری چڕیی و گوشراوییە، چڕییەک کە دەبێت زەینی نووسەرەکەی و هەڵبەت دواتریش خوێنەرەکەی، لەسەر نوختەیەک […]

لە دەفتەری فەلسەفەوە

لە دەفتەری فەلسەفەوە

ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (١) من کێم؟ ئێوارەیەکیان لەگەڵ هاوڕێیەکمدا پیاسەمان دەکرد، لەناکاو پرسیارێک بە مێشکمدا گوزەری کرد، لێم پرسی: تۆ کێێت؟ ئەویش زۆر بە سادەیی وەڵامی دایەوە: “من عیرفان ئەحمەدم”. وتم: “زۆر باشە، من خۆشم ئەمە دەزانم؛ بەڵام گریمان تۆ بەیانی چوویت عەریزەیەکت داو ناوی خۆتت گۆڕی بۆ عێزەدین، ئایا تۆ هەر هەویت، یان […]

ژان زێگله‌ر: برسییه‌تی یه‌كێكه‌ له‌ چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ

ژان زێگله‌ر: برسییه‌تی یه‌كێكه‌ له‌ چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ

فه‌یله‌سوفی سویسری هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خۆرئاوا و جیهانگیری سه‌رمایه‌داری   هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع   ژان زێگله‌ر (له‌دایكبووی ساڵی 1934) یه‌كێكه‌ له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا، خاوه‌نی ویژدانێكی گه‌وره‌یه‌. ئه‌و له‌یه‌ك كاتدا فه‌یله‌سوف و به‌رپرسێكی سیاسی و نائیبێكی سویسریه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكی گه‌وره‌ی جیهانییه‌، چونكه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ (2000-2008)، بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان […]

كچه نا شه‌رعییه‌كه‌‌ی فرانسۆ میتێران: باوكم حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌ده‌بیاتی تیاچاندم

كچه نا شه‌رعییه‌كه‌‌ی فرانسۆ میتێران: باوكم حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌ده‌بیاتی تیاچاندم

كچه نا شه‌رعییه‌كه‌‌ی فرانسۆ میتێران: باوكم حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌ده‌بیاتی تیاچاندم و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی پایان كچه‌ نا شه‌رعییه‌كه‌ی فرانسوا میتێران، سه‌رۆكی كۆچكرووی فه‌ره‌نسا: “مازارین پێنجۆ”ی فه‌یله‌سوف و ڕۆماننووس، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط، كه‌ به‌ بۆنه‌ی ده‌رچوونی ڕۆمانه‌ نوێیه‌كه‌ی “ساڵۆنی مه‌ساجكردن/ صالون المساج” له‌گه‌ڵیدا سازكرابوو، رایگه‌یاند گرنگی و بایه‌خدانی باوك و دایكم به‌ […]

به‌ناوبانگترین وه‌رگێڕی ئه‌ده‌بی مۆدرێنی عه‌ره‌بی گه‌نجینه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌

به‌ناوبانگترین وه‌رگێڕی ئه‌ده‌بی مۆدرێنی عه‌ره‌بی گه‌نجینه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌

به‌ناوبانگترین وه‌رگێڕی ئه‌ده‌بی مۆدرێنی عه‌ره‌بی گه‌نجینه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ ڕه‌شا ئه‌حمه‌د له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند دێنیس جۆنسۆن ده‌یڤز (1922-2017) یه‌كێكه‌ له‌و وه‌رگێڕانه‌ی زۆرترین خزمه‌تی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به‌ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی كردووه‌. ئه‌و به‌درێژایی 70 ساڵ، هه‌وڵیداوه‌ نموونه‌ی ئه‌م ئه‌ده‌به‌، به‌و په‌ڕی ئه‌مانه‌ت و لێهاتووییه‌وه‌، بگوازێته‌وه‌ بۆ خوێنه‌ری ئینگلیزی له‌ سه‌رتاپای جیهاندا. به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانی بریتییه‌ له‌ زیاد له‌ […]

ژیاننامه‌یه‌كی نوێی ژان ژاك ڕۆسۆ.. ڕۆمانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

ژیاننامه‌یه‌كی نوێی ژان ژاك ڕۆسۆ.. ڕۆمانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

ژیاننامه‌یه‌كی نوێی ژان ژاك ڕۆسۆ.. ڕۆمانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات نووسینی: هاشم ساڵح و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی پایان     دواجار ژیاننامه‌یه‌كی نوێی ژان ژاك ڕۆسۆ بڵاوبوه‌وه‌، نووسه‌ره‌كه‌ی ڕیمۆن ترۆسۆن-ه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پسپۆڕه‌ گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری، له‌ زانكۆی برۆكسلی ئازاد مامۆستای ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسییه‌، ئه‌ندامی “ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی به‌لجیكایه‌”. كتێبه‌كانی ده‌رباره‌ی فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ریی، بۆ هه‌مو توێژه‌رانی خۆرهه‌ڵات و […]

قه‌یرانی نووسه‌رانی ئۆكرانیا و روسیا… ئایا ده‌كرێت له‌ زه‌مه‌نی جه‌نگدا دایه‌لۆگ  بكرێت؟

قه‌یرانی نووسه‌رانی ئۆكرانیا و روسیا… ئایا ده‌كرێت له‌ زه‌مه‌نی جه‌نگدا دایه‌لۆگ  بكرێت؟

قه‌یرانی  نووسه‌رانی ئۆكرانیا و روسیا… ئایا ده‌كرێت له‌ زه‌مه‌نی جه‌نگدا دایه‌لۆگ  بكرێت؟   ئایا ده‌كرێت له‌ نێوان نووسه‌رانی هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگ، دایه‌لۆگ و گفتوگۆ بێته‌ ئاراوه‌؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌ بوو، دواهه‌مین ڤیستیڤاڵ بۆ ئه‌ده‌بی جیهان هه‌ژاندی، ڤیستیڤاڵێك‌ یانه‌ی قه‌ڵه‌می ئه‌مریكی (PEN America) ڕێكیخستبوو. هه‌ژاندنه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ ڕوویدا كه‌ ڕێكخراوه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، بۆ به‌شداریكردن له‌و ڤیستیڤاڵه‌ی ڕێكیخستبوو، […]

كۆندێرا مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ و مۆسیقای تێكه‌ڵ به‌ ڕۆمانی خۆرئاوایی كرد.

كۆندێرا مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ و مۆسیقای تێكه‌ڵ به‌ ڕۆمانی خۆرئاوایی كرد.

كۆچی دوایی كۆندێرا… مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ و مۆسیقای تێكه‌ڵ به‌ ڕۆمانی خۆرئاوایی كرد. ئاماده‌كردنی: باوكی ڕه‌هه‌ند   ئێواره‌ی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو، 11-7-2023، بۆ دواجار میلان كۆندێرا، له‌ ته‌مه‌نی 94 ساڵی و دوای ململانێیه‌كی توولانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له‌تاراوگه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی، ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد. به‌مه‌ش جیهانی ئه‌ده‌ب، یه‌كێك له‌ ناوه‌ هه‌ره‌ دره‌وشاوه‌كانی خۆی  له‌ده‌ستدا. هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی له‌ […]

بۆچی ئه‌لتۆسیر هاوسه‌ره‌كه‌ی خنكاند؟ ئه‌ی نیتچه‌ بۆچی شێت بوو؟

بۆچی ئه‌لتۆسیر هاوسه‌ره‌كه‌ی خنكاند؟ ئه‌ی نیتچه‌ بۆچی شێت بوو؟

بۆچی ئه‌لتۆسیر هاوسه‌ره‌كه‌ی خنكاند؟ ئه‌ی نیتچه‌ بۆچی شێت بوو؟ فه‌یله‌سوفان و داڕمانه‌ ناوه‌كییه‌كان هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع زۆرن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی یا ئه‌وه‌تا شێت بوون یان ئازاریان چه‌شتووه‌ یاخود خۆیان كوشتووه‌. ده‌كرێت له‌و نووسه‌رانه‌ ناوی ئه‌مانه‌ بهێنین: ڤێرجینیا ۆڵڤ، ستیڤان زڤاینگ، پۆل ڤێرلین، دۆستۆیڤیسكی، بۆدلێر، گی دی موپاسان، ئه‌دگار ئالان پۆ، كافكا، ئارنست […]

لۆك ڤێری فه‌یله‌سوف ده‌پرسێت: كوا داڕمانی فه‌ره‌نسی؟

لۆك ڤێری فه‌یله‌سوف ده‌پرسێت: كوا داڕمانی فه‌ره‌نسی؟

لۆك ڤێری فه‌یله‌سوف ده‌پرسێت: كوا داڕمانی فه‌ره‌نسی؟ و‌ڵاتانی جیهانی سێیه‌م، به‌ ئه‌وروپای پێش دوو یان سێ سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌راورد بكه‌ن، نه‌ك ئه‌وروپای ئێستا. پاریس: هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع لۆك ڤێری چیتر پێویستی به‌ ناساندن نییه‌، ئه‌و له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین و ده‌گمه‌نترین فه‌یله‌سوفه‌كانی فه‌ره‌نسا. یه‌كێك له‌ دوا بڵاوكراوه‌كانی كتێبێكی قه‌به‌ی زه‌به‌لاح […]

گه‌ڕانێك به‌ پێشانگای كتێب له‌ شاری ڕیبات

گه‌ڕانێك به‌ پێشانگای كتێب له‌ شاری ڕیبات

كڕینی ژماره‌یه‌ك كتێبی به‌هاداری تازه‌ی فه‌ره‌نسی. گه‌ڕانێك به‌ پێشانگای كتێب له‌ شاری ڕیبات هاشم ساڵح و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع   سێ ساڵه‌ له‌ ماڵه‌كه‌م، خه‌ریكه‌ ده‌ڵێم له‌ كولانه‌كه‌م،  نه‌هاتوومه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نها دوو جار نه‌بێت: جاری یه‌كه‌م له‌ مانگی ئازاری ڕابردوو بوو، كاتێك له‌ پێشه‌نگا جوانه‌كه‌ی كتێب، له‌ شاری شارستانییه‌تی دێرین هه‌ولێر ئاماده‌بووم. جاری […]