داعش له‌ تێڕوانینی هیگڵ و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا

داعش له‌ تێڕوانینی هیگڵ و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا

نووسینی: هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع بۆچی فه‌یله‌سوفه‌ گه‌وره‌كان له‌ مێژوودا ده‌رده‌كه‌ون؟ ئه‌ی بۆچی له‌ ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتن و له‌ جیهانی عه‌ره‌بی یان ئیسلامی ده‌رنه‌كه‌وتن؟ دیكارت یه‌كه‌مین فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ بوو كه‌ له‌ ئه‌وروپا و له‌ میانه‌ی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ ده‌ركه‌وت. وه‌ك ئاشكرایه‌ دیكارت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی داخست و ده‌ستپێكی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنی هێنایه‌ئاراوه‌. دواتر و له‌ […]

بۆچی لویسی شانزه‌ ئیره‌یی به‌ ڤۆڵتێر ده‌برد؟

بۆچی لویسی شانزه‌ ئیره‌یی به‌ ڤۆڵتێر ده‌برد؟

له‌ په‌راوێزی كتێبه‌كه‌ی ئالان مانیك: مێژووی سیاسی ڕۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا نووسینی: هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع شتێكی خۆش و چێژبه‌خشه‌، هه‌ندێك كات له‌گه‌ڵ ئالان مانیك ببه‌یته‌سه‌ر. بۆ ئه‌وانه‌ی ئالان مانیك ناناسن، ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ ڕۆشنبیره‌ كاریگه‌ره‌كانی ناو گۆڕه‌پانی فه‌ره‌نسی، نه‌ك به‌ ته‌نها گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیریی، به‌ڵكو گۆڕه‌پانی سیاسیس. ئه‌و “دروستكه‌ری/ صانع” سه‌رۆكه‌كانه‌، له‌ ساركۆزییه‌وه‌ بۆ […]

پۆل ڤینی… عه‌شقێكی هه‌تاهه‌تایی بۆ زانست و شیعر

پۆل ڤینی… عه‌شقێكی هه‌تاهه‌تایی بۆ زانست و شیعر

كۆچی دوایی دواهه‌مین بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع   دواجار مێژوونووسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی پۆل ڤینی، كۆچی دوایی كرد و ئه‌م جیهانه‌ی به‌جێهێشت. هاوڕێكه‌ی میشێل فۆكۆ و ڕێنییه‌ شار و ناوداره‌كانی دیكه‌، له‌ ته‌مه‌نی سه‌رو نه‌وه‌د ساڵی‌، ماڵئاوایی له‌ دونیا كرد. هه‌ر هه‌مویان به‌ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، پێش پۆل ڤینی، […]

 گفتوگۆی کابرای سەرخۆش لە گەڵ شەیتانە بەئاگاکەدا

 گفتوگۆی کابرای سەرخۆش لە گەڵ شەیتانە بەئاگاکەدا

نووسینی : ئەنتۆن پاڤڵەڤیچ چێخەف و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد کارمەندی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ئازووقە و، ئێستاکە خانەنشینکراوی پلەی دەیەم، ڵەخماتەڤ، لە پاڵ مێزی نانخواردنەکەی ماڵەوەیان دانیشتبوو، پیاڵەی شانزەیەمی هەڵدەدا و بیری لە برایەتی و یەکسانی و ئازادی دەکردەوە. لە پڕ لە پشت گڵۆپەکەوە شەیتانێکی بچکۆلە (١) سەری لێ دەرهێنا… تکایە با خانمانی خوێنەر نەترسن. […]

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی (کاکەمەم بۆتانی)یەوە

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی (کاکەمەم بۆتانی)یەوە

لە یەکێتیی نووسەران و چیرۆکەوە بۆ ڕۆمان و یادداشتنووسین    ئازاد عەبدولواحید*     پار لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٥/١٠/٢٠٢٠، دەکاتە ساڵێك بەسەر ژیانئاوایی چیرۆكنووس و ڕۆماننووس، سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد (كاكەمەم بۆتانی)دا تێدەپەڕێ، كە لە شاری هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد، بە داخەوە ئەوە ماوەیەکە ئەو ڤایرۆسە زۆر بێ بەزەییانە […]

دەوری ڕۆشنبیر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا

دەوری ڕۆشنبیر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا

ڕامین جهانبگلو لە فارسییەوە: ڕێبین هەردی ئێمە لە دنیای ئەمڕۆ و بەتایبەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕووبەڕووی سەردەمێکی سەخت و ئاڵۆز بوینەتەوە، و بێگومان ڕۆشنبیران دەتوانن دەوروێکی گرنگیان لە کامڵکردنی ئایندەی ئەم ناوچەیەدا هەبێت. یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی کۆمەڵگاکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەگەڕێتەوە بۆ بێ توانایی ڕۆشنبیرانی ئەم ناوچەیەی جیهان، لە کێشانی وێینایەکی گونجاو بۆ ئەوەی هەیە. […]

لاسایی کافکا  (خەڵکانی تر قۆڵ بە قۆڵی ئازیزانیانەوە)

لاسایی کافکا (خەڵکانی تر قۆڵ بە قۆڵی ئازیزانیانەوە)

هۆنراوەی: ئاننا ئەخماتەڤا و. لەڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد  خەڵکانی تر، قوڵ بە قۆڵی ئازیزانیانەوە، ڕێ دەکەن من لە ئێرەییدا ناتوانم لە دوواشە وە سەیریان بکەم، وا دەبێتە نیوسەدە، تاک و تەنیا لە سەر کورسی تۆمەتباران چاوەڕێ دەکەم چواردەورم بگرەو بەردە و پاڵەپەستۆیە و هەر بۆنی شیرین و بە قوڕگانەچووی مەرەکەب دەکەم ئەوە کافکا بوو شتێکی […]

هەموو کاتێک دەستی ژنێک پەیدا دەبێت

هەموو کاتێک دەستی ژنێک پەیدا دەبێت

شیعری یڤگێنی یفتۆشینکۆ و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد     هەموو کاتێک دەستی ژنێک پەیدا دەبێت، فێنک ونیان، بە بەزەیی و بڕێک خۆشەویستیشەوە، وەک برایەکی خۆی، ئارامییت پێ ببەخشێت. هەموو کاتێک شانی ژنێک پەیدا دەبێت، هەناسەی گەرمی خۆتی تیا حەشاردەیت و سەری پڕنەهامەتیتی لەسەر دانێیت و خەونە سەرکەشەکانتی لا بە بادەیت. هەموو کاتێک جووتێ […]

چاپی سێیەمی مرۆڤی یاخی

چاپی سێیەمی مرۆڤی یاخی

  ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی مرۆڤی یاخی بیرمەند و فەیلەسووفی فەڕەنسی (ئەلبێرت کامۆ) و لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی ناودار (ئازاد بەرزنجی)ییەوە، کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە، ئەم کتێبە لە ئێستادا چاپی سێیەمی لە کتیێبفرۆشییەکاندا هەیە، دەبێت ئەوە بێنینەوە یاد کە لەگەڵ چاپی […]

كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان

كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان

وه‌رگێڕانی: باوكی ڕه‌هه‌ند   له‌م رۆژانه‌دا و له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان، قوتابیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر كورسی و مێزی قوتابخانه‌كانیان و ساڵێكی تازه‌ی خوێندن ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی په‌روه‌رده‌، بیر له‌ وێنه‌ گه‌وره‌كه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌ و ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ خۆی بكات: ئایا رێگایه‌كی باشتر بۆ فێربوونی قوتابییه‌كانمان هه‌یه‌؟ ئایا سیستمی […]

له‌ فه‌ره‌نسا چۆن ڕۆشنبیری ڕۆشنگه‌ر، سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ڕۆشنبیری ئوسوڵیدا

له‌ فه‌ره‌نسا چۆن ڕۆشنبیری ڕۆشنگه‌ر، سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ڕۆشنبیری ئوسوڵیدا

هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، هه‌یبه‌ت و شكۆی شاعیران و نووسه‌ران و فه‌یله‌سوفه‌كان، شوێنی هه‌یبه‌ت و شكۆی كاهین و مه‌ترانه‌كانی گرته‌وه‌. پۆل بنیشۆ، یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌خنه‌گره‌ گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ سه‌ده‌ی بیست. به‌ڵام له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا، پشكی ناوبانگ، به‌ر ڕۆلان پارت كه‌وت و هیچی به‌ر پۆل بنیشۆ نه‌كه‌وت. بگره‌ ناوبانگی رۆلان […]

ئەمانۆئیل لیڤیناس؛ لەبیرکردنەوەی ئەوی دیەوە، بۆ بیرکردنەوە بەشێوەیەکی دی

ئەمانۆئیل لیڤیناس؛ لەبیرکردنەوەی ئەوی دیەوە، بۆ بیرکردنەوە بەشێوەیەکی دی

و. ڕێبین هەردی ئەمانۆئیل لیڤیناس فەیلەسوفێکە کە لەئێران نەناسراوە، و هیچ یەک لەبەرهەمەکانی تا هەنوکە بە فارسی وەرنەگێڕراوە. لیڤیناس فەیلەسوفێکە کەمتر لە میشل فۆکۆ، ژاک درێدا و ژان بۆدریار لە ئێران ناسراوە. بەڵام گومانی تیا نیە لیڤیناس  لە سەدەی بیستدا یەکێکە لە گرنگترین فەیلەسوفانی بواری ئەخلاق. لەئێران ئەوانەی زۆرتر گرنگیان بە لیڤیناس دەدا، زۆرتر ئەو […]

کۆرنلیۆس کاستۆریادیس: فەیلەسوفێک بەپێچەوانەی تەوژمەوە

کۆرنلیۆس کاستۆریادیس: فەیلەسوفێک بەپێچەوانەی تەوژمەوە

ڕامین جیهانبەگلو و. ڕێبین هەردی کۆرنلێۆس کاسۆریادیس فەیلەسوف، دەرونشیکار، ئابوریزان و تێکۆشەری شۆڕشگێری بەناوبانگی فەڕەنسی لە ٢٦ دیسامبری ١٩٧٧ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە پاریس چاوی لێکنا. ڕۆژنامەی لۆمۆند لە پەڕەی یەکەمی خۆیدا باسی کاستۆریادیسی وەک ((شۆڕشگێرێکی دژ بە مارکسیست)) کرد، و ڕۆژنامەی ئیتاڵی ڕیپۆبلیکا وەک فەیلەسفێک ناوی هێنا کە ((خەباتی دژی کرملین کرد)). بێگومان […]

به‌لزاك و ئه‌میل زۆلا و دیگۆل و ئافره‌ت؛ كاتێك چاره‌نووس گورزه‌ گه‌وره‌كه‌ی خۆی ده‌وه‌شێنێت

به‌لزاك و ئه‌میل زۆلا و دیگۆل و ئافره‌ت؛ كاتێك چاره‌نووس گورزه‌ گه‌وره‌كه‌ی خۆی ده‌وه‌شێنێت

هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع سه‌ره‌تا با قسه‌ ده‌رباره‌ی بلزاك 1799-1850 بكه‌ین، چیرۆكی به‌لزاك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ته‌مه‌نی، زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌. به‌لزاك له‌ ڕێگه‌ی نامه‌گۆڕینه‌وه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ناسێت. ئه‌و وه‌ك یه‌كێك له‌و خانمانه‌ی سه‌رسامه‌ به‌ ڕۆمانه‌كانی، نامه‌یه‌ك بۆ به‌لزاك ده‌نووسێت. ئاخر به‌لزاك زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ڕۆمانی فه‌ره‌نسی و داهێنه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ی نێر […]

په‌تای خۆشه‌ویستی و شیعر و دێوانه‌یی

په‌تای خۆشه‌ویستی و شیعر و دێوانه‌یی

هاشم ساڵح و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع “شاعیره‌ نه‌فره‌تلێكروه‌كان” زاراوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن “ڤێرلین”ه‌وه‌، له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌ به‌كارهێنرا و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوه‌وه‌. ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر نووسه‌ره‌ نه‌فره‌تلێكراوه‌كان یان به‌دبه‌خت و سیاچاره‌ و خه‌مباره‌كان، ئه‌وانه‌یان كه‌ شێتبوون یان ئازاریان چه‌شتووه‌ یا خۆیانكوشتووه‌. پۆل ڤێرلین ساڵی 1884 كتێبێكی به‌م ناونیشانه‌ بڵاوكرده‌وه‌ (شاعیره‌ نه‌فره‌تلێكروه‌كان)، ئه‌و […]

هانا ئارنێت و سیاسەتی مۆدێرن

هانا ئارنێت و سیاسەتی مۆدێرن

و. ڕێبین هەردی     هەندێکجار بیر دەکەمەوە، هەندێکجار هەم پۆل ڤالێری   ١. ژیان، بیر   هانا ئارنێت سەرنجڕاکێشترین و وتوێژئامێزترین بیریاری سەدەی بیستەمە. لەنێوا بیریارانی سەدەی بیستەمدا کەمتر بیریارێک وەک ئارنێت چەمکە تەقلیدەکانی فەلسەفی سیاسی تاوتوێ و ڕەخنە کردووە. لەگەڵ ئەمەشدا ئەستەمە ئارنێت بە ئەندامی قوتانخانەیەکی فکری تازە بزانرێت، و یان تەنانەت ناونیشانی […]

جۆردانۆ برۆنۆ؛ ئاگری عه‌قڵ كه‌ له‌سایه‌ی ڕووناكییه‌كه‌یدا ده‌ژین

جۆردانۆ برۆنۆ؛ ئاگری عه‌قڵ كه‌ له‌سایه‌ی ڕووناكییه‌كه‌یدا ده‌ژین

و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند هاوڵاتیانی ئیتالیا له‌ هه‌مو لایه‌كی وڵاته‌كه‌وه‌، له‌ گۆڕه‌پانی (كامپۆ دی فیۆری) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا، به‌رده‌وام و بێ پچڕان، له‌ ده‌وری په‌یكه‌ره‌كه‌ی جۆردانۆ برۆنۆ كۆده‌بنه‌وه‌. ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌‌ هه‌مو كون و قوژبنێكی دونیاوه‌، دێن بۆ رۆما، له‌ده‌وری په‌یكه‌ره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و ئاپۆرای ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هاتووه‌، له‌وێدا وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ره‌كه‌ […]

سەلمان ڕوشدی؛ ئایەتی شەیتانی و ئازادیی نووسەر

سەلمان ڕوشدی؛ ئایەتی شەیتانی و ئازادیی نووسەر

نووسینی: ئورهان پاموک و. لە سویدییەوە: هیوا قادر نووسینێکی ئورهان پاموک لەسەر سەلمان ڕوشدی دوای ئەوەی کە ڕۆمانی ئایەتە شەیتانیەکانی بڵاوکردەوە. چونکە هەموو ئەوانەی قسە بە سەلمان ڕوشدی دەڵێن ئەوانەن کە ڕۆمانەکەیان نەخوێندووەتەوە و خوێنەری ئەدەبیات نین. ئەم ڕانانن و خوێندنەوە کورتەی ئورهان پاموک، نەخشەی گشتی ڕۆمانەکە پیشان دەدات. – هیوا قادر هەر لە سەرنجی […]

محه‌مه‌د ئه‌لشرفی؛ ده‌یویست فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنفكری عه‌ره‌ب، بخاته‌ شوێنی تاریكبینه‌كان

محه‌مه‌د ئه‌لشرفی؛ ده‌یویست فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنفكری عه‌ره‌ب، بخاته‌ شوێنی تاریكبینه‌كان

له‌ په‌راوێزی كتێبه‌كه‌ی وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ تونس نووسینی هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع ئایا دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌لشرفی، ته‌ها حسێن-ی تونسه‌؟ تا ڕاده‌یه‌ك به‌ڵێ، بگره‌ تا ئاستێكی زۆر به‌ڵێ ته‌ها حسێن-ی تونسه‌. محه‌مه‌د ئه‌لشرفی له‌ تونس وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بوو، وه‌ك چۆن عه‌میدی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی، له‌ میسر وه‌زیری مه‌عاریف بوو. هه‌ردووكیان […]

وه‌رگێڕه‌كان هۆكاری وه‌رگێڕان له‌ زمانی دووه‌مه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن

وه‌رگێڕه‌كان هۆكاری وه‌رگێڕان له‌ زمانی دووه‌مه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن

وه‌رگێڕه‌كان هۆكاری وه‌رگێڕان له‌ زمانی دووه‌مه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن ئایا وه‌رگێڕان له‌ زمانی دووه‌مه‌وه‌، پردی په‌یوه‌ندی نێوان زمانه‌كانه‌ یان خیانه‌ته‌ له‌ تێكسته‌ ئه‌سڵییه‌كان؟ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند ستایشێكی زۆری وه‌رگێڕان و وه‌رگێڕه‌كان و ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆرانه‌ ده‌كرێت، كه‌ وایانكردووه‌ به‌ ئاسانی ئه‌ده‌ب و زانست و به‌رهه‌می نووسه‌رانی زمانه‌كانی دیكه‌، بخوێنرێنه‌‌وه‌ و چێژیان لێوه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ گله‌یی […]

به‌ڕاست كێ مرۆڤی به‌ ئه‌خلاقه‌؟

به‌ڕاست كێ مرۆڤی به‌ ئه‌خلاقه‌؟

نووسینی: هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع سه‌ره‌تا و به‌ر له‌ هه‌رشێك، با ئه‌م پرسیاره‌ ساویلكانه‌یه‌ بكه‌ین: ئه‌خلاق چییه‌؟ پێده‌چێت وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسان بێت یان بڕابێته‌وه‌ یاخود لای هه‌موان زانراوبێت. ئه‌خلاق بریتییه‌ له‌وه‌ی دزی نه‌كه‌یت، درۆ نه‌كه‌یت، كه‌س نه‌كوژیت…هتد، ده‌ فه‌رمایشته‌كه‌ یان ئه‌خلاقه‌ جوان و به‌رزه‌كانی ئیسلام. به‌ڵام به‌ ڕاست مه‌سه‌له‌كه‌ تا ئه‌م ئاسته‌ ساده‌ […]

ماڵئاواییەک لە مرۆڤه‌ جوانه‌كه‌ی شانۆ: پیته‌ر برۆك

ماڵئاواییەک لە مرۆڤه‌ جوانه‌كه‌ی شانۆ: پیته‌ر برۆك

ڕۆژی شه‌ممه‌، به‌رواری 2-7- 2022، پیته‌ر برۆك، دوای به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نێكی درێژ كه‌ نزیك ده‌بوه‌وه‌ له‌ سه‌د ساڵ، له‌ ژیانیدا گه‌شت به‌ خاڵی كۆتایی و ماڵئاوایی له‌ خێزان و شانۆ و بینه‌ره‌كانی له‌ سه‌رتاپای دونیادا كرد. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ی شانۆ كه‌ هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن ئه‌فسانه‌ی شانۆ، هه‌ندێكی دی نازناوی مه‌زنترین ده‌رهێنه‌ری شانۆ له‌ سه‌ده‌ی بیستی پێده‌به‌خشن، دوای […]

ئه‌گه‌ر دۆخی كتێبی عه‌ره‌بی به‌م جۆره‌ بێت، ئاخۆ ده‌بێت دۆخی كتێبی كوردی چۆن بێت!

ئه‌گه‌ر دۆخی كتێبی عه‌ره‌بی به‌م جۆره‌ بێت، ئاخۆ ده‌بێت دۆخی كتێبی كوردی چۆن بێت!

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند ئه‌م نووسینه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانی ده‌چێت، باس له‌ دۆخی كتێب و بڵاوكردنه‌وه‌ی، مافی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ده‌كات له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا، كه‌ تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ دۆخی لای خۆمان ده‌چێت. لێره‌وه‌ به‌ باشم زانی پوخته‌یه‌كی باشی وه‌ربگێڕم، به‌و هیوایه‌ی سودی هه‌بێت. وه‌شانخانه‌كانی لوبنان: خوێنه‌ر متمانه‌ی به‌ نووسه‌ری عه‌ره‌ب نه‌ماوه‌ و […]

دەربارەی ڕۆمانی کۆشکە سوورەکە

دەربارەی ڕۆمانی کۆشکە سوورەکە

بەیان ناسیح “شەڕی دەسەڵات هەمیشە شەڕێکی ئاڵۆزە، باڵانسکردنی لەدروستکردنی تەونی جاڵجالۆکە دەچێت بەسەر کونی ئەژدیهاوە” ڕۆمانی کۆشکە سوورەکە لەنووسنی نووسەر و شاعیر هیوا قادرە، لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە ٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە. خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە خوێندنەوەیەکی ئاسایی نییە بەڵکو هەر لەدووای چەند لاپەڕەیەک توانای نووسەر دەردەکەوێت کە چۆن بە شارەزاییەکی ووردوو زمانێکی پڕی […]